رۆژنامەی ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار ئاگاداریی دانیشتووانی پێنج گەڕەکی سنوورەکە دەکاتەوە

ئەمڕۆ 16ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی کاری چاککردنەوەی بۆری و دانانی قفڵ لەسەر هێڵی ئاوی پاڵاوگەی ژمارە یەکی کەلار، ئەمڕۆ دابەشکردنی ئاو بۆ چەند گەڕەکێک ڕاگیرا.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە کە سبەی، کاتژمێر 6ـی بەیانی، ئاو بۆ ئەو گەڕەکانە بەردەدرێتەوە.

گەڕەکی بەردەسوور
گەڕەکی ئەندازیاران
شوقەکانی گۆران
گەڕەکی گۆران
گەڕەکی ئازادی

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو گەڕەکانەی کە بەپێی خشتەی ئاسایی خۆیان سبەی بەیانی نۆرەی ئاویان بوو، دابەشکردنی ئاو بۆیان دوا دەکەوێت بۆ کاتەکانی دوای نیوەڕۆ.