ئاسایشی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ریكلامی بۆ به‌نزینخانه‌یه‌ك كردبوو، ده‌ستگیر كرا و به‌نزینخانه‌كه‌ش داخرا.
ئاسایشی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند “بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەل قایمەقامیهتی قەزای ناوەندی هەولێر، تۆمەتباری ئافرەت بەناوی (س، د، م)مان دەستگیر کرد”.
راشیگه‌یاند “ئافره‌ته‌كه بە پێی ماددەی دووەمی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی (2008) خراپبەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ده‌ستگیركراوه كه هەڵساوە بە بڵاو کردنەوەی گرتە ڤێدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە مەبەستی ریکلامی بازرگانی بۆ وێستگەیەکی بەنزین لە شاری هەولێر کە ناڕەزایەتی هاووڵاتییان و ڕای گشتی لێ کەوتەوە”.
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه “ڕێکاری یاسای بەرامبەر بەنزیخانەکەش گیرایەبەر و ئه‌ویش داخرا”

