ئێستا تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر كار له‌سه‌ر قۆناغی سێیه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كه‌ن و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: تیمه‌كانمان ته‌نانه‌ت له كاته‌كانی پشووشدا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا قۆناغی سێیه‌میش ڕابگه‌یه‌نین و زه‌وییه‌كانیش به‌پێی ماسته‌رپلان ده‌بێت و ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕیگه‌ی هه‌ولێر- دهۆك.
ئه‌ندازیار كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر، دەڵێت: تا ئێستا له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێردا له قۆناغی یه‌كه‌م و قۆناغی دووه‌مدا زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكوومی هه‌رێمی كوردستان له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر دابه‌شكراوه و ئێستاش ئاماده‌سازی بۆ قۆناغی سێیه‌م ده‌كه‌ین.
ئه‌ندازیار كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر له‌باره‌ی واده‌ی قۆناغی سێیه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی، ده‌ڵێت: له ئێستادا تیمه‌كانمان به به‌رده‌وامی، له كاتی ده‌وامی ئاسایی و دوای ده‌وام و ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی پشووشدا كار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ قۆناغی سێیه‌م ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات قۆناغی سێیه‌میش ده‌ستپێبكات.
له هه‌ردوو قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌مدا، زه‌وی له سنووری ئاشۆكان و داره‌به‌ن و سه‌یدان و خه‌رابه‌دراو له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ولێر- دهۆك دابه‌ش كرا. سه‌باره‌ت به زه‌وییه‌كانی قۆناغی سێیه‌میش، كارزان عه‌بدولهادی ده‌ڵێت: شاری هه‌ولێر خاوه‌نی ماسته‌رپلانه و له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێردا كرا كه هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئه‌ندام بوون، له ماسته‌رپلانی هه‌مواركراودا ڕێگه‌ی هه‌ولێر- دهۆك بۆ نیشته‌جێبوون دیاریكراوه. بۆیه به‌دڵنیایییه‌وه زه‌وییه‌كان زه‌وی زۆر باشن و یه‌كێك له ئامانجه‌كانیش گه‌یاندنی شاری هه‌ولێره به زێی گه‌وره.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر دڵنیاییش ده‌داته فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت و ده‌ڵێت: به‌پێی پلان تیمه‌كانمان به به‌رده‌وامی كار ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له ئیشكردن تاكو سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زه‌وی وه‌رده‌گرن.
1954 پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەران دابەشکرا
هەر دوێنێش لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شارەوانییه‌كان لە ڕێورەسمێکدا، بە تیروپشک دەستکرا بە دابەشكردنی ( 1954) پارچە زەوی دیکە بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی شه‌مامك.
لە رێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شه‌مامك و سه‌رۆكی شاره‌وانی شه‌مامك ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانی سنووری شه‌مامك كرد و سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی دووپاتكرده‌وه كه به‌رده‌وام خه‌مخۆرانه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی فه‌رمانبه‌ران ده‌ڕوانێ، هاوكات جەختی لە بەردەوامی پرۆسەكە كردەوە .
پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند، کە پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تاکو سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی ڕێنماییەکان زەویان وەرنەگرتووە زەوی وەردەگرن.
پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە بەرێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر و فەرمانبەرانیان کرد بۆ ڕایککردنی کاروبارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.
جێگەی باسە، ڕۆژی 27ی ئاداری 2024، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاوڵاتیانی کوردستاندا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی زەوی بوو بەسه‌ر فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان .

