ئێوارەی ئهمڕۆ سێشهممه 12-8-2025، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر و د.زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2 و ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و ژمارەیەکى تر لەبەرپرسانی حزبی و حکومی و لاوان و گەنجان، لە هۆڵى پێشەواى هەولێرى پایتەخت، بە بۆنهی رۆژی جیهانی لاوان، بەرێوبەرایەتی لاوانی هەولێر بەهەماهەنگی دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سوورچی، لەژێرناونیشانی ( هێزی لاوان و داڕشتنی ئەمڕۆ و بنیاتنانی سبەی ) فیستڤاڵێکى سازکرد.
لە فیستیڤاڵەکەدا، پارێزگاری هەولێر، لە وتارێکدا وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەولێر بۆ ڕێکخستنی فیستیڤاڵەکە، بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لە لاوانی کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی کرد و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواستن.
سەبارەت بە گرنگیدان بە توێژی لاوان لە کۆمەڵگا و بەگەڕخستنی داھێنان و تواناکانیان و خزمەتکردنیان، ئاماژهی به ئهولهوییهتی كارهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان و ئایدیا و بیركردنهوهكانی سهرۆكوهزیران ڕێزدار مهسرور بارزانی دا، له گرنگیدان به توێژی لاوان و دووپاتیکردەوە کە حكومهتی ههرێمی كوردستان بهردهوام كاری بۆ باشتركردنی ژیان و گوزارانی لاوان كردووه، بەڵام بەداخەوە، بەهۆی ئەو زوڵم و ستەمەی بەغدا دەرهەق بە هەرێمی کوردستان دەیکات و پێشلکارییە دەستوورییانەی ئەنجامی دەدات، نەتوانراوە وەک پێویست لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو خزمەتی توێژی لاوان بکرێت و نەخشەڕێگەی بەگەڕخستنی هێز و توانای لاوان لە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتیی جێبەجێ بکرێت.

