رۆژنامەی ھەولێر

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بریاری دا، سبەی چوارشەممە لە تەواوی دامودەزگاكانی حكوومەت لە سنووری پارێزگاكەیان پشوو بێت بەهۆی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەكانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن.

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بریاری دا، سبەی چوارشەممە لە تەواوی دامودەزگاكانی حكوومەت لە سنووری پارێزگاكەیان پشوو بێت بەهۆی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەكانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن.

بەگوێرەی راگەیەنراوی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، پشووەكە تەنیا فەرمانگە خزمەتگوزاری و هێزە ئەمنییەكان ناگرێتەوە، بەڵكو ئەوان لەو رۆژەدا ئێشكگر دەبن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەفەرمی رۆژی پێنجشەممەی داهاتووی لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق كردبووە پشوو بەهۆی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەكانی چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێن.

جگە لە پارێزگای كەركووك، چەند پارێزگایەكی دیكەش سبەی چوارشەممەیان كردۆتە پشوو، ئەوانیش بریتین لە (بەغدا، نەجەف، واسیت، بابل، دیالە، كەربەلا، دیوانیە، بەسڕە و موسەننا).