رۆژنامەی ھەولێر

لەم نزیکانە کارەکانی نۆژەنکردەوەی شەقامی سەرەکی هەولێر – بەحرکە تەواودەبێت

دوای تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامی سەرەكی (هەولێر – بەحركە)، لە شەقامی 100 مەتری تاکو شەقامی 120، لە ئێستادا کارکردن لەقۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامەکە، لە شەقامی 120 مەتری تاکو شەقامی 150 مەتری لە سایدی چوون بەردەوامە،

کە بە گوژمەی 1 ملیار و 645 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و بەم نزیکانە تەواو دەبێت.
ئەو شەقامە، یەکێکە لە شەقامە سەرەكییەكانی هەولێر و ڕۆژانە هاووڵاتییان بەكاری دەهێننن و جووڵە و هاتووچۆی زۆری لەسەر و هەرسێ شەقامی بازنەیی خێرای 100 مەتریی، 120مەتری، 150 مەتریی، بەیەکەوە دەبەستێتەوە.