ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی ئابی 2025، ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، ژن و پیاوێکیان لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیر کرد کە تۆمەتبار کراون بە کوشتنی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە دیالە.
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، 7ـی ئاب، ئاگادار کراینەوە لەوەی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لەلایەن دوو بەخێوکەر کە ژنێک و پیاوێک بوون کوژراوە و رایان کردووە بەرەو هەرێمی کوردستان، زانیاری هەواڵگری لەلایەن (خلية الصقور)ی پارێزگای کەرکوک سەر بە هەواڵگری عێراق پێمان گەیشت و دەستمانکرد بە گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، هەردوو تۆمەتبار بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی گیران و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیان بەردەوامە، دوای لێکۆڵینەوەکە ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی دەکرێنەوە.

