کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی، هەنگاوی گرنگی نا بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.
بەپێی پلانی کابینەکە زیاتر لە 30٪ـی دانیشتووان ئێستا کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە و 500 هەزار هاوبەشی نوێ زیاد بووە.
بەهۆی پرۆژە ستراتیژییەکانییەوە 1840 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە و ژێرخانی کارەبا گەیەندراوەتە نزیکەی 8200 مێگاوات.
بۆ دابەشکردنی کارەبا 3503 پرۆژە جێبەجێ کراون و بەهۆی پرۆژەی ڕووناکییەوە توانراوە 2100 مۆلیدە بکوژێنرێنەوە.
تاکوو کۆتایی 2026 هەرێمی کوردستان بە تەواوی دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری و خواستی هاووڵاتییان بۆ ئەم پێداویستیە بەدی دەهێنرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری

