هێمن ئەسکەندەر – هەولێر
لە یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی ژێر ٢٠ ساڵانی کوردستان، چەند یانەیەک بەفەرمی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی دووەم مسۆگەر کرد، بڕیاریش وایە ڕۆژی دووشەممە بەئەنجامدانی ٨ یاری لە کاتژمێر ٥:٠٠ گەڕی نۆیەمی خولەکە بەڕێوەبچێت.
ئەنجامی یارییەکانی گەڕی هەشتەم
بەهۆی ئەوەی کۆمەڵەکانی یەکەم و چوارەم لە چوار تیپ پێکهاتبون، یارییەکانی ئەم دوو کۆمەڵەیە کۆتاییان هات و لە کۆمەڵەی یەکەم زاخۆ و ئاکرێ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو، لە کۆمەڵەی چوارەمیش هەردوو یانەی قەڵادزێ و ڕانیە خۆیان گەیاندە قۆناغی داهاتوو، ڕکەبەری لە کۆمەڵەکانی تریش بەردەوامە و تا ئێستا ٦ یانە بەفەرمی گەیشتنیان بە قۆناغی دووەم مسۆگەر کردووە، لە کۆمەڵەی دووەمدا ڕکەبەریەکی بەهێز هەیە خاک و چەمچەماڵ رکەبەری بلیتی دووەمی ئەو کۆمەڵەیە دەکەن تاکو هاوشانی سیروانی نوێ بگەنە قۆناغی داهاتوو، لەم گەڕەدا هەردوو یانەکە بە چوار گۆڵ لە بابان و بازیانیان بردەوە و خاوەنی ١٢ خاڵن، لە کۆمەڵەی سێیەمیش ڕکەبەریەکی بەهێز لە نێوان لاوانی یانەکانی شۆریجە، کفری، رزگاری هەیە لەم گەرەدا رزگاری و کفری براوە بوون، لە کۆمەڵەی پێنجەمدا پێشمەرگەی هەولێر بەفەرمی سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو، رکەبەری بلیتی دووەم لە نێوان، پیشەسازی، زانکۆی جیهان، ئارارات بەردەوامە، لە کۆمەڵەی شەشەم و کۆتایش ڕکەبەری گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو لە نێوان، هەولێر، هەندرێن، برایەتی بەردەوامە.
ریزبەندی یانەکان دوای گەڕی هەشتەم بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١- زاخۆ – ٦ یاری ١٨ خاڵ
٢- ئاکرێ – ٦ یاری ١٢ خاڵ
٣- تەناهی – ٦ یاری ٤ خاڵ
٤- سێمێل – ٦ یاری ١ خاڵ
کۆمەڵەی دووەم:
١- سیروانی نوێ – ٦ یاری ١٨ خاڵ
٢- خاک – ٦ یاری ١٢ خاڵ
٣- چەمچەماڵ – ٧ یاری ١٢ خاڵ
٤- بابان – ٧ یاری ٤ خاڵ
٥- بازیان – ٧ یاری ١ خاڵ
کۆمەڵەی سێیەم:
١- شۆرجە – ٦ یاری ١٣ خاڵ
٢- رزگاری – ٧ یاری ١٢ خاڵ
٣- کفری – ٧ یاری ١١ خاڵ
٤- دەربەندیخان – ٦ یاری ٥ خاڵ
٥- شێروانە – ٦ یاری ٤ خاڵ
کۆمەڵەی چوارەم:
١- قەڵادزێ – ٦ یاری ١١ خاڵ
٢- رانیە – ٦ یاری ٨ خاڵ
٣- کۆیە – ٦ یاری ٥ خاڵ
٤- چوارقوڕنە – ٦ یاری ٤ خاڵ
کۆمەڵەی پێنجەم:
١- پێشمەرگەی هەولێر – ٦ یاری ١٦ خاڵ
٢- پیشەسازی – ٦ یاری ٩ خاڵ
٣- زانکۆی جیهان – ٧ یاری ٨ خاڵ
٤- ئارارات – ٧ یاری ٧ خاڵ
٥- رواندز – ٦ یاری ٣ خاڵ
کۆمەڵەی شەشەم:
١- هەولێر – ٦ یاری ١٥ خاڵ
٢- هەندرێن – ٦ یاری ١٢ خاڵ
٣- برایەتی – ٧ یاری ١٢ خاڵ
٤- سۆران – ٧ یاری ٧ خاڵ
٥- شەقڵاوە – ٦ یاری ١ خاڵ
گەڕی نۆیەمی یارییەکان دەکرێن
دووشەممە لە یەک کات و لە کاتژمێر ٥:٠٠ لە شاروشارۆچکە جیاوازەکان ٨ یاری لە گەڕی نۆیەم بەمشێوەیە بەڕێوەبچن:
کۆمەڵەی دووەم:
بابان – سیروانی نوێ – یاریگەی بابان
بازیان – خاک – یاریگەی بازیان
چەمچەماڵ چاوەڕوانە
کۆمەڵەی سێیەم:
کفری – شۆرجە – یاریگەی کفری
دەربەندیخان – شێروانە – یاریگەی دەربەندیخان
رزگاری چاوەڕوانە
کۆمەڵەی پێنجەم:
ئارارات – پێشمەرگەی هەولێر یاریگەی ئارارات
پیشەسازی – رواندز – یاریگەی پیشەسازی
زانکۆی جیهان چاوەڕوانە
کۆمەڵەی شەشەم:
سۆران – هەولێر – یاریگەی سۆران
شەقڵاوە – هەندرێن – یاریگەی شەقڵاوە
برایەتی چاوەڕوانە
بڕیار وایە دوای یارییەکانی ئەم قۆناغە بەبەشداری ١٢ یانەی سەرکەوتوو، بڕیار لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی قۆناغی دووەم دەدرێت.

