18 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژى 1ى شوباتى ساڵى 2004 تیرۆریستان لە دوو کردەوەى خۆکوژیدا لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان (103) بەرپرسى حکوومى و سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە و هاووڵاتییان شەهید کرد و ژمارەیەکى تریش بریندار بوون.
تیرۆریستان بەو کارەیان ئامانجیان تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشییەکانى جەژن بوو، بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانییەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان.
لهوبارهیهوه وهزارهتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە یادی شەهیدانی 1ی شوبات پهیامێكی بڵاوكردهوه و تێیدا جەختی لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ دژایەتی فیکری تیرۆر و بەرهنگاربوونەوەی تیرۆریستان كردهوه.