بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ)، کۆبوونەوەیەکی فرووان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و یەکێتی وەبەرهێنەران و بەڵێندەران و هاوردە و ناردنکاران بەڕێوەچوو.
له کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و بەرپرسى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و ئێران و پەرلەمانتاری پیرانشار و قائیمقامی ناوەندی هەولێر و سەرۆکی شاراوانی بەڕێوەبەرانی گشتیی وەبەرهێنان و گەشت و گوزار و سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و سەرۆکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی و یەکێتی وەبەرهێنەران و بەڵێندەران و هاوردە و ناردنکاران و بەرپرسانی دیکە ئامادەى بوون، تیشك خرایهسهر ڕەوشی ئابووری و چۆنیەتى بەهێزکردنى جوڵە و ڕهوشی بازرگانی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان، هەروەها جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکان و بەهێزکردنى جوڵەی بازرگانی لە نێوان هەردوولا کرایەوا و ڕۆڵی ژووری بازرگانی و پیشەسایی هەولێر و پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژئاوا ” ورمێ” بەرز نرخاند.
لەوبارەیەشەوا پارێزگاری هەولێر، دوپاتیکرەو وەکو پارێزگای هەولێر، پابەندبوونی خۆمان بە هەموو خاڵەکانی ڕێککەوتنامەی نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگای ئازاربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) دووپات دەکەینەوە و ئامادەین هەموو ئاسانکارییەک پێشکەش بە کۆمپانیا و بازرگانانى كۆمارى ئیسلامى ئێران بکەین تاوەکو ڕۆل و کاریگەرییان هەبێت لە بەرەوپێشبردن و پێشخستن و پهرهپێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لە هەولێرى پایتەخت.
ئومێدیشى خواست بە هاوکاری و هەماهەنگی یەکتر و لێکتێگەیشتنی دیکە و دانانى ڕێو شوێن و میکانیزمى ترى پەێویست، پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێم و ئێران، بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ.
لەلایەن خۆیانەوە پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) و شاندى یاوەرى، خۆشحاڵى خۆیان بە سەردانەکەیان بۆ هەولێرى پایتەخت نیشاندا و ڕۆڵی، بەڕێز پارێزگاری هەولێریان لە پێشخستنی پەیوەندییە ئابووری و پیشەسازییەکان و جوڵەی بازرگانی لە نێوان هەولێر و ئازربایجانی ڕۆژئاوا بەرز نرخاند و ئاماژەیان بەوەدا کە خواستی ئەوان پەرەپێدانى زیاترە بە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنى نێوان هەردوو پارێزگا.
هەروەها دوپاتیانکردەوە، کە هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ لە پێناو پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییە پیشەسازیى و بازرگانییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران.
لە کۆتایشدا، هەردوولا تەئکیدیان لە هەماهەنگی نێوان وەبەرهێنەران و بازرگانانی هەولێر و ئازاربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) و بەرەوپێشبردن و باشترکردن و بە هێزکردنى جوڵەى بازرگانی و ئابووری لە نێوان هەردوولا کردەوە و خۆشحاڵى خۆشیان نیشاندا بە جێبەجێکردنى تەواوى خاڵەکانى ڕێککەوتنامەى نێوانیان و ئەوبەرە و پێشچوونانەى لە نێوانیان هاتۆتە دی.

