رۆژنامەی ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئافرەتێکی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد

دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانمانەوە لەسەر بونی چەند حاڵەتێکی تاوانی دزیکردن ، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ،تۆمەتبارێکی ئافرەتمان دەستگیر کرد بەناوی (و ، ح ، ع) ، کە خەڵکی دەروەی هەرێمی کوردستانە و هەڵساوە بە ئەنجامدانی چەند تاوانێکی دزیکردن ،بەتایبەت لەو کەسانەی کە تەمەنیان گەورەیە و بەساڵاچون ،تۆمەتباری ناو هاتو چاودێری ئەو کەسانەی کردوە و لە کاتێکی گونجاو تاوانی دزیکردنەکەی ئەنجامداوە، یەکێک لە تاوانەکانی دزینی بڕی پێنج هەزار دۆلاری ئەمریکی بوە لە شوفێریکی تەکسی، لە کاتی دەستگیر کردنیدا دەستمان گرت بەسەر ئەو بڕە پارەی کە لە شوفێری تەکسیەکەی دزی بو لەگەل چەند پارچە زێڕ و ئامێری مۆبایلدا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٨ی تەموزی ٢٠٢٥
……..