ئەمڕۆ دووشەممە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە (وەکالەت)، پێشوازی لە شەیخە بەشیر فەرحان هەڵسوڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیماڕات لە هەولێر کرد.
لەدیدارێكدا وەزیری کارەبا پیرۆزبایی لە پۆستی نوێی لە هەڵسوڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیماڕات لە هەرێم کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لەلایەن شێخە بەشیر فەرحان جەخت لەسەر ئامادەیی وڵاتی ئیماڕات بۆ پەیوەندییە ستراتیژی و هاوبەشییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرایەوە. هەروەها دەستخۆشی لە پرۆژەی ڕووناکی و 24 کاتژمێری کارەبا کرد؛ بە وەرچەرخانێک لە بواری خزمەتگوزاری و ئابووری لە هەرێمی کوردستان دانا.
هەڵسوڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیماڕات ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا بە تایبەت لە پرۆژە و وەبەرهێنانی وڵاتی ئیماڕات لە بواری وزە و هەردوو کەرتی نەوت و غاز، بۆ ئەمەش کار بۆ زیادکردنی ئەنجامدانی پرۆژەی نوێی وزە بەتایبەتی لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگای وزەی خۆر دەکرێت.

