پرۆژەی ڕێگای کەمەریی دەوروبەری ئامێدی و قوتابخانەی قوبەهان، ڕێگایەکی پیادەیە بە دەوری شاری ئامێدیدا دەسووڕێتەوە. درێژیی ڕێگاکە 2 هەزار و 985 مەترە، ئەو ڕێگایەی دەچێتە قوتابخانەی قوبەهان 719 مەترە و پانییەکەشی چوار مەترە. گوژمەی پرۆژەکە 3 ملیار دینارە، 65% کارەکانی تەواو بووە و لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دەچێتە خزمەت هاووڵاتییان و گەشتیاران. حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان ناوەستێت و خزمەتکردنی هاووڵاتییان بە ئەرکی خۆی دەزانێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری

