ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.7.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە هەولێرى پایتەخت، پێشوازیی لە ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا (ئورمیە) و شاندێکی باڵاى یاوەرى کرد.
لە دیدارێکدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای بەخێرهێنان، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا (ئورمیە) و شاندى یاوەریان بۆ هەولێرى پایتەخت نیشاندا.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا (ئورمیە)، سوپاسی پارێزگاری هەولێرى کرد بۆ پیشوازییەکەى و جەختی لە پتەوکردنی زیاتر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە.
جێگەى باسە، بریارە ئێوارەى ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتى هەردوو پارێزگار و ئامادەبوونى شاندى باڵاى هەردوولا، کۆبونەوەیەکى فراوان لە بارەى بەهێزکردنى جوڵە و ڕهوشی بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران – تەمەرچین و ڕێککەوتنامەى نێوانیان و پرسى پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێران بۆ چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن لە ڕێگەى هەرێمی کوردستانەوە بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق، کە بڕیارە لە سەرەتایی مانگى داهاتوو لە ڕێگەى دەروازەى سنوورى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەرانەوە دەست پێبکات گفتوگۆى لەبارەوە بکرێت.

