کەرتی ڕێگاوبان و سەلامەتی هاتوچۆ، بە یەکێک لە گرنگترین بنەماکانی بەرەوپێشچوون و وەرچەرخانی ئابوری دادەنرێت، لە هەرێمی کوردستان، بەرەوپێشچوونەکان زۆر خێرابوون، کەرتی ڕێگاوبانیش یەکێک بووە لەو کەرتانەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە سەرجەم کابینەکانی بایەخی پێداوە، هەرچەندە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەوتە ژێر گوشاری ئابورییەوە، بەڵام ئەمە هیچ کات هۆکار نەبووە لەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرەوپێشچوونەکانی دوا بخات و بە پێچەوانەوە ئامارەکانی ئەم ساڵانەی دوایی لە کەرتی ڕێگاوبان نایابن.
بەپێی ئامارەکان، لە سەرچاوە حکوومییەکان و بەڕێوبەرایەتیی ڕێگاوبان، ژمارەی پرۆژە تەواو کراوەکان لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا ٦٠٠ پرۆژەی ڕێگاوبانن بە درێژایی دوو هەزار و 189 کیلۆمەتر، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە بواری جێبەجێ کردندان و لە قۆناغی کارکردندا.
یەکێک لەو پرۆژانەی ڕێگاوبان کە بە پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی دادەنرێت و ئیستا لە قۆناغی جێبەجێ کردندایە، پرۆژەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە یە، تەواو کردنی پرۆژەکە دەبێتە دەروازیەکی گرنگی کرانەوەی هەولێر بە شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان تەنانەت بە پارێزگای سلێمانیش، چونکە پرۆژەکە بە شیوەیەک دروست دەکرێت سوودی فرە ڕەهەندی دەبێت.
بەپێی بەداواداچوونەکان، پرۆژەی ڕێگای جووتسایدی هەولێر- کۆیە، لە سەرەتادا نەخشەکەی وەک ئەوە نەبووە کە ئێستا وا کاری تێدا دەکرێت، بەڵکو لەسەر داواکاریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین خزمەتگوزاریی گرنگ بۆ پرۆژەکە زیاد کراوە، پڕۆژهەکە به گوژمهی پێنج سهد و شهست ملیار و چوار سهد وچل و سێ ملیۆن دیناری عێراقی لهلایهن كۆمپانیای خۆماڵییهوه به شێوهیهكی سهردهمیانه جێبهجێ دهكرێت.
هەر لە بواری پرۆژەکانی ڕێگاوبان، لەمساڵدا چەندین پرۆژە خراونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە دیارترینیان ڕۆنانی دووسایدی خهلیفان – سۆران، پڕۆژهی خزمهتگوزاری ڕێگای گهزنه، هاوكات بنیاتنانی ههریهك له پردهكانی دهربهندی ڕانیه و پردی ئاوهخێری، جیا لهوانه و له ساڵی ٢٠٢٤دا، بهردی بناغه بۆ چهندین پڕۆژهی خزمهتگوزاری له بواری ڕێگهوباندا داندرا لهوانهش، دانانی بهردی بناغهی دوو سایدی ههولێر – كۆیه و ڕێگای دوو سایدی باعهردێ – ئیتوت، ڕێگای دووسایدی شێخان – لالش، دووسایدی گۆمهسپان – ماقولی، ڕێگا و پردی ههڵهبجه ڕێگای تووهقوت – قلیجه، لهگهڵ دووسایدی بهردهڕهش – خهبات، كه ههندێكیان تهواوبوونه و كاریش له جێبهجێكردنی ئهوانی دیدا بهردهوامه.
بەرەوپێشچوونەکانی کەرتی ڕیگاوبان لە هەرێمی کوردستان، بە تەواوی لە زیادبوونی ژمارەی گەشتیاراندا ڕەنگی داوەتەوە، بە شێوەیەک جووڵەی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە پێشتر کە هێشتا ئەو پرۆژانە تەواو نەکرابوون، بۆ نموونە شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر و شەقامی ١٥٠ مەتری کە ئێستا لە قۆناغەکانی تەواو بووندایە، ژمارەی گەشتیاران بۆ شاری هەولێر بۆ ئاستی نیوەی ئێستا بوو، کە ئەمە بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی دەوروبەری هەولێریش کاریگەری زۆری هەبووە، بۆ نموونە شوێنە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئەو ئارامی و سەقامگیریەی هەیەتی و ئەو کلتوورە بەرزەی هاوولاتیانی هەیانە لە پێکەوەژیان و ڕیزگرتن لە کلتوورە جیاوازەکان، شوێنێکی زۆر گونجاوە بۆ هاتنی گەشتیاران، حکوومەتی هەرێمیش ئەوەی نەشاردووەتەوە کە کەرتی گەشتوگوزاری بە یەکێک لە پایە گرنگەکانی ئابوری خۆی دادەنێت و نایەوێت تەنیا پشت بە نەوت ببەستێت بۆ دابین کردنی داهات، ئەم ئامانجەشی لە بەرەوپێشبردنی کەرتی ڕیگاوباندا تا ڕادەیەک پێکاوە و وا چاوەڕوان دەکرێت، تەنانەت ئەو شوێنانەی کە چەندین ساڵە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سەر سنوورەکەی فەرامۆش کراوە و حکوومەت نەیتوانیوە دەستی ئاوەدانی پێ بگەیەنێت لەمەودوا ڕێگای دووسایدیان بۆ بکرێت. بۆ نموونە، یەکێک لەو پرۆژانەی بڕیار لێدراوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند مانگی داهاتوودا پرۆژەکە تەواو بکرێت، جووتساید کردنی ڕێگەی حاجی ئۆمەرانە بە بە درێژایی 2 هەزار و 500 مەتر. لە پرۆژرەکەدا تۆڕەکانی ئاوەڕۆ و کارەبا بە سیستەمی ژێرزەوی کراون، دیواری پاڵپشتیی کۆنکرێتی بە درێژایی شەقامەکە، شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل، هێڵکاریی و سەوزایی بە دیزاینێکی مۆدێرن دەبێت؛ بە تەواوبوونی پرۆژەكەش خزمەت بە جووڵەی بازرگانی، ئابووری و گەشتیاری دەکات. هەروەها چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای ئاکرێ – قەندیل، کە دەبێتە هۆی ئاسانکاری هاتوچۆی گەشتیاران بۆ نزیکەی ٢٥ گوندی ئەو ناوجەیە کە دەکەونە سەر شەقامەکە.
هەرچی تایبەتە بە جووڵەی بازرگانی، بەهۆی پێشکەوتنەکانی ئەم دواییەی کەرتی ڕێگاوبانەوە جووڵە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی، نەک تەنیا ئەمەش، بەڵکو لە ناوخۆش ئاسانکاری بۆ بازرگانان کردووە بتوانن بە شیوەیەکی ئاسان لە نێو شارەکانی هەرێمی کوردستاندا بتوانن جموجۆڵ بکەن و بارگرانی و تێچوو لەسەر گواستنەوەی کاڵاکان کەم بکاتەوە.

