بەریتانیا و 24 وڵاتی رۆژئاوا‌و جیهان، لەوانەش فەرەنسا، ئیتاڵیا، کەنەدا و ئوسترالیا هۆڵه‌ندا ،به‌لجیكا، ئیسپانیا و چه‌ندین وڵاتی تر ، خوازیاری کۆتاییهێنانن بە شەڕی غەززە ، بۆ ئه‌مه‌ش لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاندووه، ئازارەکانی هاووڵاتیانی مەدەنی له غه‌ززه گەیشتووەتە “ئاستێکی بێ وێنه” و ده‌بێت بوه‌ستێنرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی “فرانس پرێس” بڵاویكردووه‌ته‌وه، گرووپی 25 كه به‌ریتانیا و چه‌ندین وڵاتی زلهێزی ئه‌وروپا و جیهانی تێدایه لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاندووه: داوا لە لایەنەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن لە هەوڵێکی هاوبەشدا یەکبگرن بۆ کۆتاییهێنان بەم ململانێ ترسناکە لە رێگەی ئاگربەستێکی دەستبەجێ و بێ مەرج بۆ كه‌رتی غه‌ززه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه: “زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی لە کەرتی گەمارۆدراوی غەززە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە گەمارۆدراوە، لە لێواری برسێتیدان، ئه‌وه‌ش قه‌بوڵنه‌كراوه و ده‌بێت هه‌رچی زووه ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت و هاوكارییه مرۆییه‌كان بگاته خه‌ڵكی سڤیلی غه‌ززه” .
له راپۆرته هه‌واڵییه‌كه‌ی ئاژانسی “فرانس پرێس ” ئه‌وه‌ش هاتووه: وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئه‌ندام لەو بەیاننامە هاوبه‌شه نووسیویانە: ” گه‌مارۆدانی خه‌ڵكی غه‌ززو رێگری كردنی ئیسرائیل له گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان به‌و كه‌رته مه‌ترسیداره و دۆخێكی نا سه‌قامگیریی مه‌رگئاسای دروست كردووه”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: هه‌ر 25 وڵات داوای به په‌له‌ی ئاگربه‌ست و گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ كه‌رتی غه‌ززه و ده‌ڵێن، ئیسرائیل ده‌بێت واز له گه‌مارۆدانی زۆره‌ملێی كه‌رتی غه‌ززه بێنێت و گوێ له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت، ده‌نا رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه‌ی تووندی ده‌كه‌نه‌وه .

