هاشم حاجی علی شەناغەیی
ناوی(بەکر ڕەسول مام شێخ)ەلەساڵی ( 1948)لە گوندی شێخشروان سەربەشارەدێی شەمامک سەربە پارێزگای هەولێر لەخێزانەکی جوتیار لەدایک بووە لەهۆزی ( سورچی )یەهەرلە گوندی شێخشروان بەکاری جوتیاری خەریک بووەخوێندەواری هەیە شەشی سەرەتایی لەساڵی(1965) تەواوکردوەو لەساڵی(1972)ژیانی هاوسەری پێک هینایەو خاوەنی چەندکوڕوچەند کچێکەلەتەمەنی لاویدا حەزی بەگوتنی حەیران و مەقامی درونەو ساوەر کوتان و بەستەی شایی بووە دەرێ لەبرایەکم فێربوویمە ئێستالەژیاندا بەردەوامە ئەوەش هەندێک لەحەیرانەکانی و بەستەیەکی بکر شێخشروانی
حەیران
گازدەکەم دەرێم قەراج قەراجە قەراج لەمن بەهیشکە بایە
کۆمەرەکی خانمان و خاتونان گەلە شیرین پارێ خۆیان بەگردی باقرتەو کاولە ڕوارەی دایە×××
ئەوەبەژنەکاباریک جوابان دەنێری دەنگۆ برێنە کوڕەتیم حەیرانێ بێتەوە هەوارگەی لەجاران ئەمن کل و کلدانەکەی خۆمی دەدەمێ بەدیاری ئەگەر دایکە حیفریتەکەم گۆتی کانی کل و کلدانت سوندەکی لۆ دەخۆم بەداودەڕەشی دیبەگەی بەپیرداودی گۆچان کەسک بەشێخەڵای هەولێرێ ئەوە جۆتەکی دەستە خوشکانم شایەدن دونێ لەڕێێ
سراوێم لێ کەتینە بنێ
بەڕکانم دڕایە
حەیران
دەرێم گەوارەکی لەمن دامەزراند چەندەڕەشی هەندە تاری ×××
دەداتەوە لەدارکەرێ لهێبان کۆرکەرێ قەپرانی تەڕدەکا بازن و بەربازنان لە کراسێ مەلەس کتان سەدجارلەپەرچەمی ڕەشی تاری
ئەمن ئەوسارسەری چەند سارە سەبارەت بەبەژنێ باریک و دەستێ بەبازن لەخۆم حەرام کردیە حەزلێکردن و دڵداری
حەیران
ئەوڕۆ هێوارێ چەندی گازدەکەم دەرێم لەبەڕانیان لە گردجۆتیاری
ئەوەخۆشی دنیاچووینە دەبا سەدجاربەخێر بێ خەم و تاری
ئەوەبەژنێ باریک جوابان دەنێری بە پلکە پێناوێ دەبرێنە عەزیزێ خۆم بێتە داخوازیم بەمارەکی زۆری دنیاێێ یان بەخوشکەکی لە داک و بابی
ئەوە دەنا بادواێێ چگازاندانم لێ نەکا بەتەمانە بمدەنە خوارزای لەخاری
حەیران
بەوێ ئێوارێ گازدەکەم دەرێم بەستۆڕە بەستۆڕە
کۆمەرەکی سواران سواردەبوون ئاوادەبوون لە کەندی کەندێناوێ دەپەڕینەوە لەزێیەکەی پردێ میوان دەبوون لە شێخ نەجمەدینی مار لەسەر بیرێ×××
ئەوجا کیژ دەرێ گەلی دەستە خوشکینە ئەنگۆ وەرن زەینێ خۆتان بدەنێ ڕۆژێ سێ جاران خۆم بەخورامی سوارێ بۆرەکا داژواتن لەبەرایێ سواران ئەوە بەدەستێ سەرێ ڕێشمەی ماینێ گرتیەئێواران تەعلیمێ دەکا بەپێنج پەنجان وەردەگێڕی باقەنەجمەی پێنج تیرێ
حەیران
چەندی گازدەکەم دەرێم عەوێنەو شێخشێروان لە کەندێ ×××
دەبا کۆربیتەوە شارێ کەرکوکێ لەگەر شارێ بەغداێێ وەکی ئەوسارئەمنی خانەوێران لێکەتیمە بەندێ ××
ئەمن چ برادەرەکی بەبەقا متمانەم نەبووجوابەکی لەبۆمن بداتە حاکمەکەی سیاسی دەبا حوکمەکەم قەیدە حەیات بێ لە گەر مردنێ ئەمان ڕۆژی سەعاتەکم ئیزن بدات لەبۆ خاتری خەزێم زەردێ ××
بەستە
هانای بە بەرخوای دەبەم دوومین هەربەتۆ خوایە
وەک عەلی بەردەشانی هەزار بەندم دانایە
مەلایەک بووم مدەڕیس ئەلفم لەبیر نەمایە
نازدار دێ لۆ شایێ جاعێر ڕەنگیان گۆڕایە
هیزارەی لەسەریدا پرپرەی وا لێدایە
هەرلیفکەی هیزاری ڕێزە کورینگ پێوەکرای
لەبەر مەکرو عینوانی بێ گرێدان ڕاوەستایە
کیژەلەماران ڕاهات لۆکنە منی لادایە
هۆ عومەر ماندی نەبی شایەری ئەو دنیایە
لەبەر مەکری بێوەژنان ئاگات لەمن نەمایە
ئەوشۆکە دەچمەژوانێ گفتی لەگەرم دایە
لۆت نەمام لۆت نەمام لۆت نەمام لە ئاقاری
چۆل بوو سیاوو شێخشەروان دووساران لێی نەباری
کۆچ و کۆچباریان لێنا ڕۆیشتن لۆ ئاقاری
دەبا بچینە گومەتان بڕۆنیە کۆچ و کۆچباری
یارگەڕاوە دوای کۆچێ چای کرد سەرو هیزاری
هێ کوڕەلاوە بەدوعا وادەڕۆم بەیەکجاری
لە حەژمەتان هیشک بووم دنیام لێ دەبوو تاری
لەبەر فرمێسکی چاوم ئاولە عەردی بوو جاری
لۆ نەمام ولۆت نەمام لۆت نەمایمە کورتەکە
کورتەکەکەی خامەکە خەرک لەبن دیواران شیرازەی والۆدەکا
نەخشی والێدەخشێنی قەنەفری پێوە دەکا
سینگی کاغەزی سپی مەمک سێوێ هەرتەلی
یارم چەندە جوانەچەندشیرن لێی دەکەوی
مەڕچ دەکا لۆ بەرخێ هەندەم یار خۆش دەوێ
مانگ وڕۆژو یارێ من هەرسێک دەبن مقابر
ئەگەر یار لەحزوربی بۆنێ نادا قەنەفر

