بارزان ئەکرەم – هەولێر
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان یه‌كێك له یانه قه‌شه‌نگ و جوانه‌كانی كوردستانه، له 1992 دامه‌زراوه، تایبه‌تمه‌ندی شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند بوونی هانده‌رانه‌كه‌یه‌تی، كه ساڵانێك به شێوازێكی جوان و تێكه‌ڵ جوانترین شێوازی هاندانیان له كوردستان نیشاندا، به شێویه‌ك له خراپترین قۆناغی یانه‌كه له كێشه داراییه‌كان ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی داهاتوو دارای یانه‌كه‌بوون و رێگه‌یان نه‌دا ده‌ره‌بندیخان بكه‌وێت.
شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند له دواین جار گه‌یشتنه‌وه نایابی كوردستان وه‌رزی 2017 بۆ 2018 بوو، دوای ئه‌وه‌ی له ریزی پله یه‌كه‌كانی كوردستان، به جوانترین شێوه و سه‌رده‌میانه ده‌ركه‌وتن له هاندانی تیپه‌كه‌یان، چیرۆكی جیاوازی ئه‌وان له‌و په‌یوه‌ندیه تایبه‌ت و جوانه‌ی هانده‌ره كوڕ و كچه‌كانییه‌وه ده‌ركه‌وت، كاتێك بۆ هاندانی یانه‌كه به كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ له كوڕ و كچان له كاتی یارییه‌كان ئاماده‌ده‌بوون و هانی یانه‌كه‌یان ده‌دا.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه وایكرد، ده‌سته‌ی هانده‌ران، له چه‌ند كوڕ و كچیك له ده‌ربه‌ندیخان پێكبهێنرێت، گه‌وه‌رترین كاری ئه‌م ده‌سته‌یه، جگه له رێكخستنی شێوازی هاندان و پاڵثشتیكردنی یاریزانه‌كان، ئه‌وان له خراپترین دۆخی دارای بوونه‌فریادڕه‌س و رزگاركه‌ری یانه‌كه تا له نایاب بمێنێته‌وه، كاتێك له رێگه‌ی ده‌سته‌یه‌كی 8 كه‌سی له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه، ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی پاره كرد، به تایبه‌ت ه‌وانه‌ی دڵسۆز و خۆشه‌وه‌یستی یانه‌كه‌بوون.
ئه‌م كاره‌ی ده‌سته‌ی هانده‌ران به رده‌وام بوو، ئه‌وان هه‌ندێ جار بۆ هه‌فته‌یه‌ك كه یارییان ده‌بوو، بڕی 8000000 ملیۆن دیناریان كۆده‌كرده‌وه، جاری واش هه‌بووه بڕی 3000000 دۆلاریان بۆ یانه‌كه كۆده‌كرده‌وه، ئه‌وان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاریه له ده‌رگای هه‌موو كه‌سێكیان ده‌دا، كه كه‌سی دڵسۆز و خاوه‌نپێدوی ناوچه‌كه بوون، ئه‌و كاره‌ی ئه‌م هانده‌رانه هه‌مووی له پێناوی خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی بوو بۆ یانه‌كه، ئه‌مه كارێكی ئاسان نییه، بتوانێت ته‌نها به پاڵپشتی و كۆكردنه‌وه‌ی پاره یانه‌یك به‌خێو بكه‌یت و له دابه‌زین و قه‌یران رزگرای بكه‌یت.
له‌و سه‌رده‌مانه‌دا هه‌ركاتێك یاریی ده‌ربه‌ندیخان هه‌بووایه، ئه‌وا شاره‌كه له كار ده‌وه‌ستا و به پیر و گه‌نج و كچانی ده‌ربه‌ند ئاماده‌ی یارییه‌كان ده‌بوون، به جۆرێك سه‌ره‌نجی وه‌رزشوانانی كوردستانی بۆ لای خۆی راكێشابوو، هه‌موو حه‌زیان ده‌كرد بڕۆن و له یاریگه‌ی ده‌ربه‌ند ئاماده‌بن و هانی شین پۆشه‌كان بده‌ن، ته‌نانه‌ت خه‌لكێكی زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی یارییه‌كانی ده‌ربه‌ندیخانی ده‌كرد، ئه‌م جۆره هاندانه‌ی ئه‌م هانده‌ره قه‌شه‌نگه‌ی یانه‌كه یاریگاكه‌ی وه‌ك به‌هه‌شتێك بۆ یاریزانه‌كانی خۆیان لیكردبوو، بۆ تیپی میوانیش وه‌ك جه‌هه‌نه‌م ده‌رده‌كه‌وت، هه‌ندێجار نزیكه‌ی 500 كچ و ژنی ئه‌م شاره ئاماده‌ی یارییه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بوون.
دوای گۆڕینی سه‌رۆكی یانه‌كه و هاتنی پیاوێكی زه‌نگین بۆ سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه، ئه‌م شیوازه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی یانه‌كه كۆتایی هات و دۆخێكی تازه له یانه‌كه دروست بوو، به‌ڵام ئه‌و میژووه جوانه‌ی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی هانده‌ران له په‌یداكردنی پاره و رزگاركردنی یانه‌كه له دابه‌زین له ئیفلاس بوون، هه‌رگیز دووباره نابێته‌وه، له‌وكاته‌وه ده‌ره‌بندیخان یه‌كێكه له یانه به‌هێزه‌كانی خولی نایابی كوردستان و ژماره‌یه‌كی قوورسی خوله‌كانه

