رۆژنامەی ھەولێر

ژمارە (2)ـی خولی نوێی گۆڤاری (نووسەری کورد) کەوتە بەر دیدەی خوێنەران

دوای ئەوەی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە 55ـەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، مەڵبەندی گشتی یەکێتیی نووسەرانی کورد، ژمارە (1)ـی خولی نوێی گۆڤاری (نووسەری کورد)ی چاپ و بڵاو کردەوە.

ئێستاش ژمارە (2)ـی خولی نوێی مانگی تەمووزی 2025 گۆڤاری (نووسەری کورد) بە ناوەرۆکێکی بەپێز و لە بەرگێکی قەشەنگدا، چاوی گەشی خوێنەران و ڕۆشنبیران و نووسەرانی کوردی ڕۆشن کردەوە و کتێبخانەی کوردیمانی ڕازاندەوە، بۆیە لێرەوە جارێکی تر، سەرنووسەر و دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکە، داوا لە نووسەران و ڕۆشنبیران و قەڵەم خاوێن و بەبڕشتەکان دەکەن، بە ناردنی بەرهەمە ئەدەبیەکانیان گۆڤارەکەیان دەوڵەمەندتر بکەن و لە ڕێگای ئەو ئیمێڵەوە بابەتەکانیان بنێرن:
nusarikurd@gmail.com
گۆڤاری (نووسەری کورد)، گۆڤارێکی ئەدەبی و ڕووناکبیرییە؛ مەڵبەندی گشتی یەکێتیی نووسەرانی کورد دەریدەکات، کە (یەکێتیی نووسەرانی کورد) خاوەن ئیمتیازیەتی و سەرنووسەرەکەشی (پ.د. هیمداد حسێن) و جێگری سەرنووسەر (ئازاد عەبدولواحید)ە.
شایانی باسە ئەو گۆڤارە بە بەرهەمی هەمەجۆری ئەدەبی و ڕۆشنبیری و هونەری و ڕەخنە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و دیدار و بابەتی ڕووناکبیری ڕازاوەتەوە .

بابەتەکانی ئەو ژمارەیە بریتین لە :
ـ سەروتار
ـ ڕەخنە و لێکۆڵینەوە
ـ وتاری ئەدەبی
ـ دەقی شیعر
ـ چیرۆک
ـ خوێندنەوەی کتێب
ـ چاوپێکەوتن و دیداری ئەدەبی

حەمە ئەحمەد جاف