ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر
د. شێرکۆ عەباس نادر پسپۆڕی نەشتەرگەریی کۆئەندامی هەرس و جگەر سەرەتا نەخۆشییەكە ڕوون دەكاتەوە و دەڵێت: دڵەکزێ بریتیە لە هەڵگەرانەوەی ترشەڵۆکی مەعیدە بۆ سورێنچک. هەست کردن بە سوتانەوە لەسەرەوەی گەدەو هەندیک جار گەیشتنی ئەو ترشەلۆکە بۆ ناو دەم.
د. شێرکۆ عەباس هۆکارەکانی دڵەكزێ ڕوون دەكاتەوە كە بریتین لە:
1. قاوە، ئارەقەمەنی (کحوول)، خواردنی زۆر چەور
2. کێشی زیاد و قەڵەوی
3. دووگیانی
4. جگەرەکێشان
5. قەلەقی و راڕایی
6. هەندیک دەرمانی ئازارشکێن
7. فتقی سەر گەدە (مەعیدە)
دەربارەی خۆپارێزی، د. شێرکۆ عەباس ئەم خاڵانە دەخاتە ڕوو :
• دابەزاندنی کێشی زیادە و وەرزش
• دەمپارێزی لە خواردنی زۆر چەور و خواردنەوەی قاوە و چوکلێت
• خواردنی ژەمی کەم (کەمخۆری دایمخۆر)
• بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن لەژێر چاودێریی دکتۆر
• دەمپارێزی لە خواردن ٣ بۆ ٤ سەعات پێش نووستن.

