رۆژنامەی ھەولێر

رۆژی یەکبوونی میللی و سەرکەوتنی دیموکراسی 15ی تەموز بەرێوەچوو

 

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 15.7.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، و کونسلی گشتی تورکیا لە هەولێرو ژمارەیەک دبلۆمات و کەسایەتی ،بۆنه‌ی تایبه‌ت به‌ مەراسیمی یەکبوونی میللی و دیموکراسی 15ی تموز بەرێوەچوو، كه‌ لە لایەن قونسڵخانەی تورکیا رێكخرابوو…

جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌و كوده‌تایه‌ گروپێكی باڵای سوپای توركیا ئه‌نجامیدا، كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له‌ ئه‌فسه‌ری سوپای توركیاوه‌ سه‌رپه‌رشتیی ده‌كران، به‌ڵام هه‌ر خێرا ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه ‌شكستیهێنا و سه‌ركرده‌كانی درانه‌ دادگا.