رۆژنامەی ھەولێر

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

دووشەممە، 14ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەردوو كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر كرد.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە.
هەروەها لەم بارەوە دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کاتژمێرەکانی 20:20 و 20:25، لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.