شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەند “محەمەد نەجاڕ” جیاواز لە گۆرانیی و قۆریاتە تورکمانیەکانی ئەمجارە کلیپێکی نوێی وێنەگرتووه و ناوی گۆرانییەکەشی ناو ناوە “نەڕووخاوم” و ئەو گۆرانییەشی بت زمانی کوردی تۆمارکردووە.
هونەرمەند “محەمەد نەجاڕ” هەفتانە ٣ شەو لەگەڵ هەوادارانی سەرقاڵی سازدانی ئاهەنگی شەوانەیە و زۆربەی بەرهەمە تورکمانیەکانیشی بوونەتە ترێند و هونەرمەندانی ئێستا دەیڵێنەوە و خۆشی عاشقە بە هونەری فۆلکۆر و ئێستا سەرقاڵی گەشتێکی تایبەتە بە نێو گۆرانییە فۆلکۆرییەکان و تا ئێستاش زۆرترین بەرهەمی بە ناوەکانی بە “کچێکم گوت حەزم لێتە، گوتی بەخوا خاڵم شێتە”، کچەکەت جەرگی سووتاندووم بیبی خانم، ماڵە بابم نەجیبە، ئەمان قەساب، یارۆ کێ وای لە تۆ کرد، لێرەمە لە هەولێرێ”.
دوا بەرهەمیشی ئەو گۆرانیەیە، کە ناوی ناوە نەڕووخاوم، کە ئاوازێکی تورکییە و هۆنراوەکەی خۆی نووسیویەتی و وەک خۆشی دەڵێت: ئەو بەرهەمە لە پێشووتردا هونەرمەند “مەحسون قورمزی گول” بە زمانی تورکی گوتوویەتی من وەرم گێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و ئێستا کۆتاییم بە کارە هونەرییەکانی ئەو بەرهەمە هێناوە و لە ڕۆژانی داهاتوو لە سۆشیال میدیا و کەناڵی تایبەتی خۆم لە یوتیوب بڵاوی دەکەمەوە.ژانی داهاتوو لە سۆشیال میدیا و کەناڵی تایبەتی خۆم لە یوتیوب بڵاوی دەکەمەوە.

