رۆژنامەی ھەولێر

کێشەکانی قوتابی لەناو ناوەندەکانی خوێندندا؟

لەیلا بەرزنجی
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی دەڵێت: “زیرەکی یەکێکە لەو فاکتەرانەی کەپەیوەندی بەهێزی بە خوێندن و سەرکەوتن هەیە لە قوتابخانەدا ئەگەر هاتوو ڕێژەی زیرەکی قوتابی کەمتر بوو لە مامناوەندی، ئەوا دوور نیە لە زۆربەی خوێندن سەرکەوتوو نەبێت، چوونکە زیرەک گشتی پێویستە بۆ سەرکەوتن لە زۆربەی بابەتکەکانی قوتابخانە، نووسەر ئاماژەش بەوڵاتانی پێشکەوتو دەکات نموونەش لەسەر ئەمەریکا باس دەکات و ده ڵێت لەکاتی وەرگرتنی قوتابی لە قوتابخانە ئەوا پێوانەی زیرەکیان بۆ دەکرێ، لەپاشان بەگوێرەی ئاستەکەیان دادەنرێن.
ئەگەر بێتو و باس لە وەرگرتنی قوتابی بکەین لە لایخۆمان زۆرێک لەخێزانەکان منداڵ نانێرنە باخچەی ساوایان، بەهەر هۆکارێک بێت بۆیە کاتێک دێتە قوتابخانە دووچاری ترس و دوودڵی دەبێتەوە هەتا لەدانیشتن لەپۆلدا ڕادێت گوێدەگرێ لە مامۆستاو کارمەندانی قوتابخانە، لەلایەکی تریشەوە ژمارەیەکی زۆری قوتابی لەناو پۆل بوونیان هەیە بەتایبەتی پۆلی یەکەمی سەرەتایی، قوتابی لێرەدا وەک پێویست ڕاناهێنرێ زۆرێک لەوانەشی پێشتر نەچوونەتە باخچەی ساوایان و فێری یاساو ڕێساکانی پۆل نەکراون لەپاشان ئامادەبوونی لەناو پۆل وتێکەڵاو بوونی لەگەڵ هاوپۆلەکانی کارێکی ئاسان نیە، زۆرێک لەمامۆستایان ناتوان وەک پێویست لەگەڵ قوتابییانیان بن هەرئەمەش دەبێتەگرفت لەبەردەم قوتابی بەتایبەتی ئەوانەی کە ئاستی زیرەکی و ژیریان مامناوەندە، یاخود کێشەی تەندروستیان هەیە ناتوانن لەگەڵ قوتابی ئاسایی فێرببن لەبەر ئەمەشەوە دوادەکەون مامۆستا ناتوانێ کاتیان بۆ تەرخان بکات ئەمانە پێویستیان بەگرنگی پێدانی زیاتروکاتی زیاتر هەیە بەبەراورد بە قوتابی ئاسایی.
بەڵام لەناو قوتابخانەکان ئەم زەمینەسازیە و ئامادەکاریە نەکراوە بۆ ئەو قوتابییانەی دواکەوتوویی ژیرین یاخود فرە جووڵەن یاخود هەرکێشەیەکی تری تەندروستیان هەیە، تێکەڵ بە منداڵی ئاسایی کراون بەبێ ئەوەی مامۆستای تایبەتیان بۆ دانرێت، ئەگەر هەشبێت زۆر کەمەو یاخود لەهەندێک قوتابخانە بوونی هەیە.
لێرەدا ئەوەی پێویستە وەزارەت چارەسەری ئەم کێشەیە بکات لەڕێگای دانانی لیژنەی پسپۆڕی تایبەت بە دیاری کردنی ئاست و ڕێژەی زیرەکی منداڵ لەکاتی وەرگرتنی لە ناو باخچەی ساوایان، لەگەڵ بەڕێکردنی بەرەو قوتابخانە ڕاپۆرتی لەگەڵ ئامادەبکرێ هەتا قوتابخانە ئاگادار بکرێتەوە، ئامادەکاری بکات بۆ ئەو قوتابییانەی کێشەیان هەیە،مامۆستای تایبەتیان بۆ دابنرێ، لە لایەکی تریشەوە بۆ ئەو منداڵداڵانەی کە ناچنە باخچەی ساوان پێویستە لەناو قوتابخانەکان. هەبێ. هەتا ئاست و ڕێژەی زیرەکی منداڵەکە دیاری بکات لەپاشان وەربگرێ، چوونکە بەهۆی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە و نەکەوتنی قوتابی دەرچوونی بازنەی یەکەم، قوتابی لەناو ناوەندەکانی خوێندن، دروستبونی گرفت بۆ قۆناغەکانی تری خوێندن، چوونکە وەک پێویست لە پۆلەکانی سەرەتایی فێرنەبووە، لەپاشان بەهۆی زۆرمانەوەو شکانەوەو بێزاربوونی خێزانەکان لەناو ناوەندەکانی خوێندن قوتابی دێنەدەرێ قوتابخانە بەجێدەهێڵێت، دووچاری گرفت دەبن لەپاشە ڕۆژدا،
هەندێک جار دەبێت هۆکارێک بۆ ئەوەی لە گەورەبوونیشی گرێیەک لە دەروونی دروست ببێت، ئەوانەی ڕووبەڕووی بۆتەوە لەبیری نەکات، کاردانەوەی هەبێت لەسەر ژیانی .

تێبینی
بۆئەم بابەتەسوودم لەکتێبی نووسەر:
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی،بەناونیشانی سایکۆلۆژیاو پەروەردەی منداڵ بینیوە.

بەڕێوەبەری قوتابخانەی ژیریای کچان لەسنوور ری بنەسڵاوە