رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکات و، هیواداریشە هەموو لایەک پابەندی بەدیهێنانی ئاشتی ڕاستەقینە بن.

هەینی 11ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لەبارەی یەکەم هەنگاوی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا، پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکات.

هاوکات هیوادارە هەموو لایەک پابەندی بەدیهێنانی ئاشتی ڕاستەقینە بن و سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی دەست پێ بکات.