قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە چەند دیدارێکی سیاسی و ئەمنی هەبێت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تەممووزی 2025، لەسەر ڕاسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی گەیشتە هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراق، ئەعرەجی لەم سەردانەیدا چەند دیدارێکی سیاسی و ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کێشەی ئەمنی لە سنووری گەرمیان بەهۆی جووڵەی هێزەکانی سوپای عێراق بەرەو کێڵگە نەوتییەکانی دروست، کە بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەک هێزی پێشمەرگە خرایە ئامادە باشی.
هەروەها ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال، یەکێکی دیکە لەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە 2020 کراوە، بەڵام تاوەکوو ئیستا حکوومەتی عێراق پابەندی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە نەبووە.

