رۆژنامەی ھەولێر

بە ئەنجامدانی ١٢ یاری، پێنجشەممە گەڕی سێیەمی خولی ژێر ٢٠ ساڵانی کوردستان بەڕێوە دەچێت

هێمن ئەسکەندەر – هەولێر

 

لە یارییەکانی گەڕیو دووەمی خولی ژێر ٢٠ ساڵانی کوردستان چەند یانەیەک دووەم بردنەوەی لەسەریەکتریان تۆمار کرد و لە پێشەنگی یانەکان مانەوە، بڕیاریش وایە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەئەنجامدانی ١٢ یاری لە کاتژمێر ٥:١٥ گەڕی سێیەمی خولەکە بەڕێوەبچێت.

ئەنجامی یارییەکانی گەڕی دووم
لەگەڕی دووەمدا لاوانی سیروانی نوێ کە لە کۆمەڵەی دووەم یاری دەکات لەدەرەوەی یاریگەی خۆی بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لە لاوانی خاکی بردەوە و دووەم سەرکەوتنی تۆمار کرد، هەر لەو کۆمەڵەیە چەمچەماڵ بە سێ گۆڵی بێ بەرانبەر لە یانەی بابانی بردەوە، لاوانی پێشمەرگەی هەولێریش بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە رواندزی بردەوە و دووەم سەرکەوتنی تۆمار کرد، هەر لەو کۆمەڵەیەدا لاوانی یانەکانی زانکۆی جیهان و ئارارات بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان یەکسان بوون، زاخۆ و ئاکرێ لە کۆمەڵەی یەکەمدا دووەم سەرکەوتنیان تۆمار کرد و لە سێمێل و تەناهیان بردەوە، لاوانی شۆریجە بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ لە شێروانەی بردەوە، هەر لەو کۆمەڵەیەدا لاوانی کفری بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە رزگاری بردەوە، ڕانیە بە چوار گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ لە قەڵادزێی بردەوە، لاوانی یانەکانی کۆیە و چوارقوڕنەیش بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان یەکسان بوون، لەو کۆمەڵەیەدا رانیە بە چوار خاڵ پێشەنگی گرتووە، لە دواین کۆمەڵەیشدا لاوانی هەولێر بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە لاوانی هەندرێنی بردەوە و پارێزگاری لە پێشەنگی یانەکان کرد، برایەتی بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە لاوانی یانەی سۆرانی بردەوە.

شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە
ئەم وەرزە خولی ژێر ٢٠ ساڵانـی کوردستان بە بەشداری ( ٢٨) یانەی خولی نایاب و خولی پلە یەکی کوردستان، بۆ وەرزی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ ئەنجامدەدرێت.
شێواز و کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان:
یانە بەشداربووەکان بەشێوازی ناوچەی جوگرافی دابەش کراون بەسەر شەش کۆمەڵە و سەرجەم یارییەکانیش بە شێوازی چوون و هاتن بەڕێوەدچێت، لە هەر کۆمەڵەیەک دوو یانە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی دواتر، لە قۆناغی دووەمدا، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ یانە سەرکەوتووەکان بڕیار دەدرێت ئەم قۆناغە بە چ شێوازێک دەبێت.

پێنجشەممە گەڕی سێیەمی یارییەکان دەکرێن
ڕۆژی پێنجشەممە لە یەک کات و لە کاتژمێر ٥:١٥ خولەک لە شاروشارۆچکە جیاوازەکان ١٢ یاری لە گەڕی سێیەمی قۆناغی یەکەمدا بەمشێوەیە بەڕێوەبچن:
کۆمەڵەی یەکەم:
(زاخۆ، ئاکرێ، تەناهی، سێمێل)
گەڕی سێیەم: ئاکرێ – زاخۆ – یاریگەی ئاکرێ
تەناهی – سێمێل – یاریگەی زانکۆی دهۆک
کۆمەڵەی دووەم:
(سیروانی نوێ، بابان، چەمچەماڵ، بازیان، خاک)
گەڕی سێیەم: بابان – خاک – یاریگەی بابان
بازیان – چەمچەماڵ – یاریگەی بازیان
سیروانی نوێ چاوەڕوانە
کۆمەڵەی سێیەم:
(شێروانە، دەربەندیخان، رزگاری، کفری، شۆرجە)
گەڕی سێیەم: دەربەندیخان – رزگاری – یاریگەی دەربەندیخان
کفری – شێروانە – یاریگەی کفری
شۆریجە چاوەڕوانە
کۆمەڵەی چوارەم:
(قەڵادزێ، ڕانیە، چوارقوڕنە، کۆیە)
گەڕی سێیەم: چوارقوڕنە – قەڵادزێ – یاریگەی چوارقوڕنە
رانیە – کۆیە – یاریگەی رانیە
کۆمەڵەی پێنجەم:
(پیشەسازی، ئارارات، رواندز، پێشمەرگەی هەولێر، زانکۆی جیهان)
گەڕی سێیەم: پیشەسازی – زانکۆی جیهان – یاریگەی پیشەسازی
ئارارات – رواندز – یاریگەی ئارارات
پێشمەرگەی هەولێر چاوەڕوانە
کۆمەڵەی شەشەم:
(هەولێر، سۆران، برایەتی، هەندرێن، شەقڵاوە)
گەڕی سێیەم: شەقڵاوە – برایەتی – یاریگەی شەقڵاوە
سۆران – هەندرێن – یاریگەی سۆران
هەولێر چاوەڕوانە
سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر ٥:١٥ بەڕێوەدەچن، لەدواین بڕیاریدا وەک ئاسنکارییەک بۆ یانەی بەشداربووەکان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریداوە هەر یانەیەک دەتوانێت، ٥ یاریزان دەتوانێت لە تیپی پێشکەوتوان بگوازێتەوە بۆ تیپی لاوان، یان بۆ یانەیەکی تر یاری بکات، بەمەرجێک لە تیپی پێشکەوتوان لە خولەکانی نایاب و پلە یەکە و پلە دووی کوردستان یاری نەکردبێت.