ئەمرۆ سێشەممە 2025.7.8، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایانى خول، لە سەرۆكایەتیی زانکۆى سەڵاحەدین لە هەولێر، بە ئامانجی ئامادەباشی و بەهێزکردنی توانای مرۆیی لە حاڵەتى ڕووبەڕووبوونەوەى هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، خولی فریاگوزاری خێرا و ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەى ” حاڵەتی نەخوازراو ” كۆتایی هات و بڕوانامەى بەشدار بوون بەسەر بەشداربووانى دابەشکرا.
لە رێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى لە ڕێکخەران و مامۆستایانى وانەبێژى خول، پیرۆزبایی لە بەشداربووانى خول کرد و ئومێدى خواست بەشداربووان بەهەڵکردن لەگەڵ پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکان، بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستیان لە بەرەنگاربوونەوەى هەر حاڵەتێکى نەخوازراو سوودیان لە بابەت و وانەکانى وانەبێژانى خول بینێبیت.

