حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە نزیکەی 95٪ی لیوا هاوبەشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانی مانگی شەش وەردەگرن.
ئەمەش بەراورد بە مانگی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و دەستکەوتێکی دیکەیە لە بەهێزکردنی ڕێککەوتنی نێوان ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ دابەشکردنی پارەی هاندانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەڕێگەی هەژماری بانکییەوە.
تاوەکوو ئێستا، زیاتر لە 750,000 سوودمەند لە کەرتی گشتی خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەژماری بانکی لەژێر پڕۆژەی هەژماری من.
لە مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 365,000 فەرمانبەری مەدەنی بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەرگرت لە بانکە ڕێگەپێدراوەکانی بانکی ناوەندیی عێڕاق.
هەروەها، لە پرۆژەی هەژماری من، تاوەکوو ئێستا، نزیکەی 400 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیر کراون و هاووڵاتیان دەتوانن بەکاریان بهێنن لە هەر کاتێکدا.

