بارزان ئەکرەم – هەولێر
پاڵه‌وانێكی كورد له‌پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی گۆرانییه‌كی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزه‌وه ركابه‌ری به‌رامبه‌ره‌كانی بكات و هه‌ست به جۆش و خرۆش و وزه‌ی زیاتر بكات، ئه‌و پاڵه‌وانه كورده‌ش (سه‌ردار ئیسماعیل) بوو كه ئه‌و چیرۆكه تایبه‌تەی خۆی ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌و له سه‌رده‌مانێك ده‌ستی به یاریكردن كرد كه ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانی یاریی له‌شجوانی له كوردستان زۆركه‌م بوو.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له 2004 كاتێك سه‌ردار بووه سه‌رداری كوردان له پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می دره‌وشانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا، كه گوێگر و بیسه‌رێكی زۆری له‌خۆی كۆكردبووه‌وه، زه‌كه‌ریا شێوازێكی نوێی له هونه‌ری كوردی داهێنابوو، سه‌ردار زۆری حه‌ز به گۆرانییه‌كانی ده‌كرد، له كاتی راهێنان و مه‌شقه‌كانی جووڵه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌نگی زه‌كه‌ریا ده‌گونجێنێت.
چیرۆكه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات، كاتێك سه‌ردار ئیسماعیل له پاڵه‌وانێتی ئاسیا به نوێنه‌رایه‌تیی عێراق له به‌حرێن به‌شداریی كرد، له كاتی نمایشكردنه‌كه‌ی گۆرانییه‌كی زه‌كه‌ریا دیاری ده‌كات، تا له كاتی دابه‌زین و چوونی بۆ سه‌ر سه‌كۆی كێبڕكێیه‌كان ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ لێده‌ن، كه ده‌ڵێت: هه‌ڵپه‌ڕكێ گه‌رمه، شاییه هه‌رایه، كوڕ و كچ تێكه‌ڵ، شاییه هه‌ڵایه، سه‌ردار له‌و رۆژه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانییه زۆر به‌جوانی نمایشه‌كانی ده‌كات، له‌نێو هۆڵه‌كه ده‌بێته چه‌پڵه‌ڕێزان و خۆشییه‌كی زۆر. له كۆتاییدا، لێژنه‌كه كه هیچ ناوبژیوانێكی عێراقی تیا نه‌بوو، به ئاشكرا ستەمیان لێ كرد و پله‌ی سێیە‌میان به‌و به‌خشی و به‌حرێنییه‌كانیان وه‌ك خاوەن پلەی یه‌كه‌م ده‌ستنیشان كرد، سه‌ردار زۆر دڵته‌نگ ده‌بێت، هه‌تا دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی له‌نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی ئه‌و زوڵمه‌دا ده‌كوڵا، چونكه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له هۆڵه‌كه بوون، شایه‌دی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌دا، كه زۆڵمی لێ كراوه، ده‌بوو ئه‌و پاڵه‌وان بێت.
به دڵێكی خه‌مناكه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تووشی سه‌رسووڕمان ده‌بێت، كاتێك ده‌چێته هه‌ر شوێنێك یا هه‌ر دوكانێكی سیدیفرۆشتن، خه‌ڵك سیدی نماییشه‌كه‌ی ئه‌و ده‌كڕێت و سه‌یریان ده‌كرد وه‌ك پاڵه‌وان ده‌یانبینی و خۆشیان ده‌ویست، هه‌ندێكاتيش خه‌ڵك ده‌هاتنه لای و وێنه‌ی یادگارییان له‌گه‌ڵ ده‌گرت و وه‌ك پاڵه‌وانێك پێشوازییان لێ ده‌كرد. پاڵه‌وانه‌كه‌ی كوردان به‌و هه‌ست و پێشوازییه گه‌رمه‌ی خه‌ڵك زۆر دڵخۆش ده‌بێت، كاتێك ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یویست و خه‌ونی پێیه‌وه ده‌بینی، به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستیی خه‌ڵك بوو، ئه‌وه‌ی بۆ هاته‌دی و له دیدی كوردستانیان بووه پاڵه‌وان، ئه‌و زوڵمه‌شی لێی كرا، به‌هۆی خۆشه‌ویستیی خه‌ڵكه‌وه بیری ده‌چێته‌وه، ئه‌مه خۆشترین و ناخۆشترین رۆژه‌كانی ژیانی ئه‌و بوون، هه‌رگیز له‌بیری ناچێته‌وه.
سه‌ردار ئیسماعیل، یاریزانی له‌شجوانی، 3 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی جیهان و دووجار پاڵه‌وانی ئاسیا، خاوه‌نی چه‌ند نازناوی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تییه، به گوێره‌ی شاره‌زایانی ئه‌و بواره، كورد له یارییه‌كانی له‌شجوانی هه‌مووكات له ئاستێكی به‌رزدا بووه، چونكه پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی تاكی كورد بۆ نمایشی ئه‌و یارییه زۆر گونجاوه.
سەردار ئیسماعیل، دوای وازهێنانی لە یاریكردن، چەند پۆست و ئەركێكی وەرزشیی وەرگرت، ئێستاش بەڕێوبەری گشتیی وەرزشی کوردستانە.

