جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێت “به گوژمه‌ی 400 ملیۆن دۆلار پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له سنووری ئیداره‌ی زاخۆ ئه‌نجامدراون و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌لی كار و ژێرخانی ده‌ڤه‌ره‌كه دەبێت.”
هێژا محه‌مه‌د، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند “به گوژمه‌ی 400 ملیۆن دۆلار پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان به‌گشتی له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئه‌نجامدراون، به‌شێكیان ته‌واوبوونه به‌شێكیشیان هێشتا کاریان تێدا دەکرێت، به ته‌واوبوونیان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی سنووری زاخۆ ده‌بێت، گرنگترینیان ڕەخساندنی ده‌رفه‌تی كارە بۆ هاووڵاتییانی ئیداره‌ی زاخۆ.”
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ گوتی “دوای ئه‌وه‌ی ناحیه‌ی باتێلیش كه‌وتووەته سه‌ر ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، داواكاری زۆر هه‌بوو پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ئه‌و ناوچه‌یه‌ش بگرێته‌وه، كارئاسانی زۆریش كراوە.”
هێژا محه‌مه‌د ڕوونی كرده‌وه ” زاخۆ له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌تایبه‌تی له كه‌رتی وه‌به‌رهێنان چه‌ندین پڕۆژه‌ی ناوازه ئه‌نجامدراون و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ کردووە.”

