رۆژنامەی ھەولێر

یەكەمین پێشبڕكێی بیركاری لە كوردستان ساز دەكرێت

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

بەشی ماتماتیك لە زانكۆی سۆران بە تیمێكی چوار قوتابی و سەرپەرشتیارێك بەشداری لە پێشبركێیەكی تایبەت بە بیركار دەكەن.

لەم بارەیەوە (ئاریان جەمال ) مامۆستای زانكۆ ڕایگەیاند كە : كۆمەڵەی بیركاری كورد بە هاوبەشی زانكۆی كوردستان هەولێر ” یەكەمین پێشبڕكێی بیركاری لە كوردستان” لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە ٢٤ی ئەم مانگەدا، بەڕێوە دەبات. ئامانج لەم پێشبڕكێیە، ناساندن و دەرخستنی قوتابییانی كوردە لە هەمبەر توانا بیركارییەكانیان. لە هەمانكاتدا، پێشكەشكردنی دەرفەتێكی زێڕینە تا قوتابییانی كورد شانبەشانی قوتابیانی جیهان؛ بەشداری پێشبڕكییە نێودەوڵەتییەكانی وەك (IMC)بكەن و تواناكانیان بە ڕووی جیهاندا پیشان بدەن.
(ئاریان جەمال ) ئەم پێشبڕكێیە، دەرفەتێكی بێهاوتایە، چوونكە تەنها بۆ قوتابییانی بەشی بیركاری نییە، بەڵكوو پێشوازی لە خوێندكارانی هەر زانكۆیەك دەكات لە هەر بوارێك بن كە حەزیان لە بیركاری هەیە و دەیانەوێت تواناكانیان نیشان بدەن.