رۆژنامەی ھەولێر

لە ئێوارە كۆرێكدا باس لە كوردانی كازاخستان دەكریت

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

ماڵە ئاوەدانەكەی ئیسماعیل بێشكچی و كوردستان كرونیكل لە ئیستەنبۆل بەسەرهاتی كوردی كەڤكازیا لە سەدساڵی رابردوودا تەوەری ئێوارە كۆڕێك بوو بۆ ساڵح كەڤبڕی رۆژنامەنووس و لێكۆڵەر.

ئاراس ئەكرەم كە یەكێكبوو لە ریكخەرانی ئەم كۆڕە، بە ( هەولێر) گوتی : لەم كۆڕەدا ژمارەیەكی زۆر كوردی هەرچوار پارچەی كوردستان بەشداربوون، تیشك خرایە سەر كارو چالاكییەكانی كوردانی كازاخستان، باس لەو خەبات و تێكۆشانە كرا كە كوردانی كازاخستان پێشكەشیان كردووە
ئاراس ئەكرەم، گوتیشی بێشكچی لەم كۆرە بەشدار بوو و پەیڤێكی پیشكەیش كرد، لە قسەكانی گەشبین بوو، كە ئەمجارە كورد بە دەسبەتاڵی نەچێتە دەر و بگاتە ئاواتێكی لە مێژینەی خۆی.