رۆژنامەی ھەولێر

هەڵمەتی سەربازی عێراق و بەریتانیا بۆ سەر دەڤەری بارزان ١٩٣١-١٩٣٢

لە ژمارەیەک بەڵگەنامەکانی ئەرشیفی نیشتمانی بەریتانیادا
و: شێرکۆ حەبیب
بەشی حەوتەم
پێشەکی
سەرجەم ئەم بەڵگەنامانەی بە سوپاسە لە رۆژنامەی هەولێر بڵاو دەکرێنەوە بەشێوەی زنجیرە، سەرجەمیان لە ئەرشیفە نیشتمانییەکەی بەڵگەنامەکانی بەریتانیا دەستم کەوتووە؛ بۆ سەر زوبانی عەرەبی وەرمگێڕاوە و چاپ کراوە و، پێشەکییەکەی ئەم کتێبە ١١ بەرگییە، بەڕێز پڕۆفیسۆر عەبدولفەتاح بۆتانی نووسیویەتی؛ کەس مافی دووبارە بڵاوکردنەوەی نییە و، لێرەدا بە زوبانی کوردی دەیخەنە بەر دیدی خوێنەرانی بەڕێز، بۆ ئەوەی تۆزێک لەگەڵ ئەو مێژووە ئاشنا بن.
سەختیی گەیاندنی پێداویستی بۆ هێزەکان
یەکێک لە کار و ئەرکە سەرەکییەکان و دەستبەجێ و بەپەلە، دابینکردنی پێداویستی بوو بۆ هێزەکان. سەرەتا هیچ نیگەرانییەک لەم پێداویستیانە نەبوو، چونکە پێداویستییەکانی هێزەکان پێشتر بەیانی زوو لە ڕۆژی چوارەمدا لە (مێرگەسۆر) بەجێیان هێشتبوو، چاوەڕوان دەکرا پاشنیوەڕۆی ئەو ڕۆژە بگاتە بیرسیاو و، ئەم هێزە جەنەڕاڵ ڕۆوان ڕۆبنسن (CMGDSO) و پشکنەری گشتی سوپای عێراق پێشڕەوییان دەکرد. بەداخەوە کەمێک پێش ئەوەی هێزەکە بگاتە ژاژۆک جارێکی دیکە ڕووبەڕووی دژمن بۆوەوە. پشکنەری گشتی بوێرانە ویستی هێرش و رێگری بکات، بەڵام بەرخۆدانی دژمن بەهیز تر بوو و، لەو هێرشە خۆی بریندار بوو، هێزەکە ناچار بوو بگەڕێتەوە مێرگەسۆر.
گەیاندنی پێداویستیەکان بە فڕۆکە:
تیمی پزیشکیی بیرسیاو لە پێداویستییە گرنگ و پێویستیەکان بێبەش کرد و دەبوو دەستبەجێ لەلایەن هێزی ئاسمانی شاهانەەوە ڕێوشوێن بگیرێتە بەر بۆ پاراستنی هێزەکە تاوەکو بتوانێت پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکات، پێشتر سێهەزار فیشەکی SAA لەلایەن دوو فڕۆکەی سەر لە بەیانی ٤ی نیساندا فڕێ درابوون، لە لایەن ڤیکتۆریا (ناوی فڕۆکەکەیە) کە خۆشبەختانە لە دیانا بەردەست بوو، سەرکەوتوو بوو لە دابەزاندنی پێداویستییەکانی خۆراک و تەقەمەنی بۆ پێداویستییەکانی هێزەکە تا بەیانی رۆژی دواتر.
ڕێپێوانی گەڕانەوە بۆ (ژاژۆک) بە پشتیوانییەکی چڕی ئاسمانی:
بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سەربازەکان و سەختی پاراستنی هێزەکان لە بێرسیاو، بڕیاردرا بۆ ئێستا دەستبەرداری دروستکردنی بنکەی پۆلیس بێت و بگەڕێتەوە بۆ ژاژۆک، دوای هەندێک گفتوگۆ بڕیاردرا بەو ڕێگایە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لێ هاتبوون بگەڕێنەوە، بەو هیوایەی متمانە بۆ سەربازەکان بگەڕێنێتەوە بە پێدانی دەرفەتێک بۆ شەڕکردن لەگەڵ کورد لە هەلومەرجێکی لەبارتردا. پلانی ئەوە دانرابوو کە سەربازەکان لە لێوارەکانی لای ڕۆژئاوای ڕێڕەوەکە بەرەو ژاژۆک جولە بکەن، لە کاتێکدا کەتیبەی ٩ بە ئاراستەی پێچەوانە لە ژاژۆکەو بەرەو بیرسیاو گردەکەیان بڕی. ئامانجی ئەم پلانە کورد بخەنە نێوان دوو ئاگر.
ئەم پلانە یەکگرتووە بە باشی جێبەجێ کرا و سەرکەوتوو بوو، ڕێگاکە بە بۆردومانی گوندەکانی بیرسیاو و ژاژۆک بە شەش فڕۆکە لە مووسڵەوە ئامادە کرا بۆردومان کرا. پاشان کاتژمێر ٠٩٢٠ بە کاتی ناوخۆ، کۆمەڵەیەکی گەورەی یاخیبووان لە ئاسمانەوە بینران کە لە دەوروبەری ئەو گوندانەدا جێگیر بوون و دەستبەجێ بە بۆمبی ٢٠ پاوند و تەقەی دۆشکە هێرشیان کرایە سەر. دوای ئەوەی فڕۆکە بەهێزکەرەکان بانگهێشت کران، یاخیبووەکان بە بۆمبەوە بردرانە ناو زەوییە کراوەکانەوە و لەوێ بوونە ئامانجێکی باشی ناوازە بۆ تەقەی دۆشکەی فڕۆکەکە، کە بووە هۆی زیانێکی زۆری گیانی لەنێویاندا کاتێک بەپەلە بەسەر زەوییە کراوەکەدا دەڕۆیشتن.
لە کاتێکدا سەربازەکان بە سەرکەوتوویی رووبەرووی کورد بوونەوە و شەڕیان کرد، چالاکیی ئاسمانی و جوڵەی سەربازی لە بیرسیاوە و فەوجی ٩ لە ژاژۆک زۆر بوون، کوردەکان کە بەپەلە بەرەو گردەکان بەرەو باکووری ڕۆژئاوا کشانەوە. سەرکەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنانە هەندێک کاریگەری هەبوو لە گەڕاندنەوەی متمانە بۆ سەربازەکان، کە زیاتر ئارام بوون کاتێک لە کاتی گەیشتنیان بۆ ژاژۆک لە رۆژی سییەم بۆیان دەرکەوت کە دوو ڤیکتۆریا ٤٠٠٠ پاوند لە بەتانی و پاڵتۆ زۆر لە پێویستیەکانیان لە ئاسمانەوە هەڵداوەتەوە خوارەوە.
بەداخەوە ڕاپۆرتەکانی دواتر ئاماژەیان بەوەدا کە وەرەی سەربازەکان لە ژاژۆک زۆر نزم بۆتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو سەختییە ڕاستەقینەیەی کە لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا بەسەر فەوجی ٢ و ٣دا دوو جاری بوون بەهۆی نەبوونی خۆراک و لەدەستدانی بەتانی و خێمە و لە هەندێک حاڵەتدا تەنانەت جلوبەرگەکانیان و، بە پێویست زانرا کە بە کەتیبەی تازە لە شوێنی ئەوان بگۆڕدرێن و بیانکێشنەوە بۆ بنکە بۆ پشوودان.
ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکان لە ٣ تا ٦ـی نیسان:
بەشدرایکردنی سەرکەوتووانەی فڕۆکە لەم دوو رووبەرووبونەوە بێ کاریگەری نەبوو لەسەر یاخیبووان. بەتایبەت مۆڕاڵی یاخیبووان دابەزیبوو لە ژاژۆک، بەهۆی ئەو زیانانەی لە هێرشە ئاسمانییەکان لە 6ی نیساندا دووجاری بوون، لە ڕاستیدا ئەو ئەزموونەی توانای فڕۆکە بۆ داپۆشین و پاراستنی سوپای عێراق و بێ دەسەڵاتیان لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا بە قووڵی کاریگەرییان لەسەر بوو، بەجۆرێک کە لەو بەروارەوە بەدواوە جارێکی تر مەترسی ئەوەیان دەکرد کە خۆیان بخەنە بەر هێرشی ئاسمانی و شەڕکردن لەگەڵ سوپای عێراق کاتێک فڕۆکەکان لە نزیکەوە بەشدار بوونایە، لە ماوەی مانەوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا، زیاتر لە شەودا خۆیان لە قەناس بەدەستەکانەوە دەشاردەوە و، ئۆپەراسیۆنی وردەوردەیان ئەنجامدا کە ئامانج لێی دەستبەسەرداگرتنی باری وڵاغەکان بوو، تا کۆتایی مانگی نیسان زۆر سەرقاڵی بوون بۆ ڕزگارکردن و گواستنەوەی ئەو هەموو دەسکەوت (غەنیمەت)ـەی لە ئۆپەراسیۆنی ٣ی نیساندا گیرابوون بۆ دیوەکەی تری ڕۆکۆچک.
پێشکەوتن لە دانوستانەکان لەگەڵ شێخ ئەحمەد:
دوای بە دوای کۆتا مۆڵەت کە لە ٢٣ی ئادار بە شێخ ئەحمەد درا بوو، نوێنەرەکەی عەلی محۆ، لە ٢٩ی ئادار هاتە بلێ و ڕایگەیاند کە شێخ ئەحمەد و بنەماڵەکەی لە ماوەی هەشت ڕۆژی داهاتوودا خۆیان دێنە بلێ بۆ ئەوەی خۆیان ڕادەست بکەن و بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەت بەرەو مووسڵ دەڕۆن، بەڵام ئەم بەڵێنەهەڕگیز جێبەجێ نەبوو،و ڕوون بووه وەک تاکه ئامانجی شێخ ئه حمەد له درێژکردنەوەی دانوستانه کاندا، په یێداکردتنی کاته تا ئەو کاتەی دەڕئەنجامی پێشڕەوی سوپای عێراق بۆ ناو قەزای شێروان و ئاسۆی کشانەوه بۆ تورکیا ده زانن.
بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵوگۆڕی بێئەنجامی پەیامەکان، لە ٨ـی نیساندا ئاگادار کرایەوە کە لەمەودوا خۆی و شوێنکەوتووانی بە کەسانی لەیاسادادەرچوو لەقەڵەم دەدرێن و بۆ دڵنیایی لەوەی کە ئەم زانیاریانە بگاتە دەست شوێنکەوتووانی، لە ٨ـی نیساندا پەیامێکیان بەسەر گوندە هەڵبژێردراوەکانی بارزاندا لە ئاسمانەوە فڕێ درا خوارەوە.
هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا:
دواتر وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە پشتڕاستی کردەوە کەوا شێخ ئەحمەد داوای لە تورکیا کردووە بۆ پاراستنی، بەڵام حکومەتی تورکیا وەڵامی نەداوەتەوە. لە ڕاستیدا فەرمانی بەو بەرپرسە سنوورییەی تورکیا درابوو کە هەموو هەوڵێکی خۆی بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی شێخ ئەحمەد نەچێتە ناو خاکی تورکیا. ئەگەر سەرکەوتوو بوو، دەستگیر بکرێت و دەگوازرایەوە بۆ شوێنێکی دوور لە سنووری عێراق. بە ڕووداوەکانی دواتریشدا دیار کەوت دەسەڵاتدارانی تورکیا لە کاتی هەڵمەتەکەدا بە هەموو شێوەیەک هاوکاریی حکومەتی عێراقیان کردووە.
جموجۆڵەکانی ناوچەی ئاکرێ و بلێ:
وەبیرهێنانەوەیە کە دواتر لە ٢٧-٢٩ی شوباتدا هێزیک بە ناوی عەقوول ڕەوانەی ئاکرێ کرا بۆ کۆنترۆڵکردنی خێڵی سوورچی و زیباری کە دەکەوێتە نێوان ئاکرێ و مووسڵ. لە کۆتایی مانگی ئاداردا بڕێکی دیاریکراو لە هەڵمەتی بەرپەرچدانەوەی نێوان زیباریەکان و بارزانییەکان هەڵگیرسا. هەستێک هەبوو دەبێ بەرپەرچدانەوەیەک بکرێت بۆ ئەوەی بارزانییەکان نەتوانن لە زێ بپەڕنەوە بۆ ناو خاکی زیبار، زیباریەکان زوو یان درەنگ پێداگر دەبن لەسەر هەنگاونان بۆ بەرگری لە خۆیان و ڕەنگە دۆخەکە ناسک ببێت.
هێزی بلێ، کە لەو کاتەدا تەنها لە یەک فەوج پێک هاتبوو، ئەوەندە بەهێز نەبوو کە کاریگەری لەسەر دۆخەکە هەبێت، بەڵام بە زیادکردنی عەقوول، دەبێتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر پایتەختی شێخ ئەحمەد واتە گوندی بارزان و، ڕەنگە لانیکەم ناچاری بکات بە بانگهێشتکردنی بەشێک لە هێزەکانی بۆ بەرگریکردن لە بارزان و فشارەکان لەسەر سوپای عێراق لە ناوچەی شێروان کەم بکاتەوە.
بەم پێیە لە ٤ـی نیسان، عەقوول کە پێک هاتبوو لە فەوجی ٥ و فەوجێکی سوارە و بەشێک لە پاترییەکی شاخ، فەرمانی پێ کرا لە ئاکرێ بەرەو بلێ جووڵ بکات و لە ٧ـی نیساندا گەیشتە ئەوێ، ئەو هێزە یەکگرتووە ناوی بازکوڵ بوو.
پاڵپشتی
لە سەرەتادا وا مەزندە دەکرا کە هێزێک بە قەبارەی دیکۆڵ تەواو بەس بێت بە مەبەستی دامەزراندنی ئیدارە لە قەزای شێروان. سەرکەوتنی شۆڕشگیران لەو قەزایە لە ٣ی نیساندا و، دواتر داماڵینی ورەی هێزە عێراقییە بەشداربووەکان، حکومەتی عێراق قەناعەتی هات کە هێزی گەورەتر پێویست دەبێت، هەروەها هێزی زیادە بدۆزرێتەوە بۆ کەتیبە لێدراوەکان و دابینکردنی هێزی بەهێزتر بەپێی پێویست. بەپێی ئەم بڕیارە، فەوجی 4 و 7 لە بەسرە و کەرکووکەوە گواسترانەوە بۆ ناوچەی شێروان، هاوکات فەوجی 8، بەبێ یەکەی یەک لە مووسڵەوە گواسترایەوە بۆ بلێ. ئەم زیادکردنەی هێز بۆ هێزەکانی بلێ بۆ دەستپێکردنی هێرشی دوو کەتیبە بۆ ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر گوندی بارزان.
بەڵام بێ گومان شێخ ئەحمەد درکی بەوە کرد کە ناوچەکە تاڕادەیەک دەشتی دەوروبەری بارزان ئەوەندە گونجاو نییە کە بتوانێت بە هەر ئاسۆیەکی سەرکەوتنی شەڕ لەگەڵ سوپای بەهێزکراوی عێراقی لەم ناوچەیەدا بکات و ئەو ڕێڕەوی بوێرانەی گرتەبەر بۆ چۆڵکردنی بارزان و تەنانەت لە هەموو دۆڵی بارزان کشانەوە لە ڕێگەی گەرووی بەرزی گلی سۆلی بۆ ناوچەی پشت چیای شیرین.
داگیرکردنی گوندی بارزان:
لە ١٥ی نیساندا گوندی بارزان چاودێری کرا و زانییان کە چۆڵ کراوە. ڕۆژی 18ی نیسان دیکۆل بە پاڵپشتی ئاسمانی لە بلێوە ڕووی کردە گوندی بارزان و لەوێ سەربازگەی دانا. چەند ڕۆژ دواتر و لە ٢٦ی نیساندا ناوەندێک لە گوندی هۆستان دامەزرا بۆ کۆنترۆڵکردنی رێرەوەکانی دەرچوون لە ڕێگەی دەروازەی گەلی سۆلی. دوای ئەوە کار لەسەر بنکەی پۆلیسی گوندی بارزان دەستی پێکرد.
لە بەشی ئایندە:
قۆناغی دووەم
چاوخشاندنەوە بە دانوستانەکان لەگەڵ شێخ ئەحمەد
داواکاری بۆ بۆردومانکردنی گوندەکان:
هۆکارەکانی ڕەتکردنەوەی داواکارییەک:
پێشنیاری دامەزراندنی کۆنترۆڵی ئاسمانی:
حکومەتی عێراق بە فەرمی داوای هێزی ئاسمانی شاهانە دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنێک بکەن بۆ ملکەچکردنی شۆڕشگێڕان.