رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئوردن دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/22  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فوئاد ئەلمەجالی کونسولی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێمی كوردستان.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی کونسوڵی گشتیی ئوردن بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە، هیوای سەرکەوتنشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتیی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان کرد و پێزانینیشی بۆ پشتیوانیی شا عەبدوڵلای دووەم لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کونسوڵی گشتیی ئوردن ئاماژەی بەوە دا کە دەسکەوتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا مایەی شانازین. هەروەها سوپاسی هاریکاریی و هاوئاهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی.