کۆمەڵگای پیشەسازیی خزمەتگوزاریی ئۆتۆمبێل لە دهۆک، لەسەر ڕووبەری 679 هەزار مەتردووجا، بە گوژمەی 62 ملیۆن دۆلار دروست کراوە.
پرۆژەکە لە 6 زۆن و 2 هەزار و 378 یەکەی پیشەسازی و 30 هەزار مەتردووجا سەوزایی پێک دێت؛ هەروەها پانیی ڕێگەكانی 15 مەترە.
بەشێک لە کاسبکارانی كۆمەڵگە پیشەسازییەكە سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێن: “ئێمە لێرە زۆر ئاسوودەین لە ڕووی خزمەتگوزاری، سەوزایی و کارەبا، دوکانەکان گەورەن و شەقامەکان پاکوخاوێنن.”
پرۆژەکە کارەبای 24 کاتژمێری، سیستەمی ئاگرکوژێنەوە، ئینتەرنێت، مۆتێل، بنکەی تەندروستی و پۆلیسی بۆ دابین کراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری

