رۆژنامەی ھەولێر

بۆ تۆ ……

سروەی بەیان

 

هەموو جارێ کە دەتبینم
چووزەرەی شیعرێک
لەسەر زمانم خۆی مەڵاس دەدا،
کە دەستت دێنی بە سەرو قژما
شیعرم هەڵدەڕژێ و
وەک گوڵ شین دەبێ لەنێو باوەشتا.
هەموو جارێ كە دەتبینم
كانیاوی هەستم
قوڵپی سۆز دەدا،
كە دەمدوێنی هەزاران وشە
بۆ دەربڕینی خۆشەویستی تۆ
لە شیعرێكا ڕێچكە دەكا.