ئاری ئاغۆک
لە درێژەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی ڕووناکیدا، تاوەکوو ئێستا 1260 مۆلیدەی گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک، کە دەکاتە %17ی سەرجەم مۆلیدەی گەڕەکەکانی هەرێمی کوردستان و لابردنی ئەوبڕەش ).کەم دەکاتەوە. COت₂ ساڵانە 240 هەزار تۆن دەردانی (گازی
ئەمەش هاوتایە لەگەڵ لابردنی 200 هەزار ئۆتۆمبێلی سەرشەقامەکان
ئەمەی سەرەوە ئامارو پلان و بەرنامەو دەرەنجام و کاریگەری پڕۆژەی رووناکی یە، ئەم پرۆژەیە بریتی یە لە (پێدانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری) ئەم داتاو ژمارەو ڕێژانەی ئاماژەی پێکراوە لەلایەن دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لەڕێکەوتی ٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە(ڕۆژی جیهانی ژینگە)راگەیەندرا، ئەم هەواڵە بەڕاستی بۆ ئێمەی ژینگەدۆست هەواڵێکی دڵخۆشکەرەو دەسپێکێکی ئێجگار باشە بۆ پاککردنەوەی ژینگەو خاوێنی ژینگە و ژیان بۆهەر تاکێکی کۆمەڵگە، لێرەدا ئێمە لایەنە ئابوورییەکەی و تێبینی بەشێک لەهاووڵاتییان لە گرانی نرخی کیلۆ وات بۆ کەسانی پسپۆر جێدێلین، بەڵام ئەوەی جێی هەڵوەستەکردن و قسەکردنە، بریتیە لەو داتا ئیجابیانەی کە ئاماژەی پێکراوە بۆ نموونە ١٢٦٠ مۆلیدەی گەرەک کوژێنراونەتەوە، ئەگەر لە ڕەهەندە ژینگەییەکەوە شرۆڤەی بکەین ئەوا ١٢٦٠ دەنگ و ژاوەژاوی نا ژینگەیی لەگەرەک و شار نەماون، لەکاتێکدا هەمووان دەزانین ژاوەژاوی ژینگەیی کاریگەریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر لایەنی دەروونی مرۆڤ، کە دەرەنجامی (هەڵچوون و توڕەبوون ) کەم دەبێتەوە تا رێژەی سفر، هەروەها لابردنی ئەو ژمارە زۆرەی کە دیمەنێکی ناشارستانیە، جگە لەمەش خاوێن بوونەوەی ژینگەی گەرەک و شار و نیشتیمان، هەروەها لابردنی ئەو بڕەش یەکسانە بە 240 هەزار تۆن دەردانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن.
بێگومان ئەمەشیان ڕێژەیەکی ئێجگار باش و کاریگەرە لەسەر ژینگەو سوودی ئێجگار زۆرە بۆخاک و ئاو هەوا، بۆیە کاتێ پڕۆژەی ڕوناکی بەهەنگاوی خێرا کاری خۆی جێبەجێ دەکات و مانگ دوای مانگ ڕێژەی بەکارهێنەر زیاتر دەبێت، ئەوا لەبەرانبەردا ئامارو گۆڕانکاریە ژینگەییەکان زیاتر دەبن، رێژەی خاوێنی ژینگە بەرەو باشتر دەچێت، بەڵام ئەوەی لێرەدا گرنگە دووپاتی بکەینەوە جێگربوونی نرخی گونجاو بۆ هاوڵاتیان بۆ ئەوەی هەر گەرەک و شارو دەڤەرێک لەگەڵ ئاستی بژێوی گوزەران و گیرفانیان بگونجێ و دواتر هەر هاوڵاتی یەسودی لێوەربگرێ،
بۆیە دەتوانین بڵێین پڕۆژەی رووناکی دۆستی ژینگەیەو ژینگە بەرەو پاک و خاوێنی و تاکەکانی کۆمەڵگەش بەرەو تەندروستباشی و ئارامی دەروونی دەبات.ک
*بەرپرسی ژینگەو تەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر