هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 5 دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت كە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو هاوكاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 5 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەكان دابەش دەكرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: سبەی چوارشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 5 تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.

راشیگەیاند: دوای ئەنجامدانی رێکارەکان لە رۆژی پێنجشەممە 12/6/2025 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش دا، لەم مانگەدا 61375 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، کە ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستەمی پێدانی هاوکارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیکترۆنی.