زیــــــبا تـەهـــــــــــا
لەم ساڵانەی دواییدا سەرنجێکی نوێ له‌سه‌ر مێژووی بزووتنەوە فێمینیستەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستبووه. پرۆفیسۆر ئیلین فلیشمان، پەرەسەندنی ئەم بزووتنەوەیه بۆ سێ قۆناغ پۆڵێن دەکات: “بەئاگابوونەوە” (هۆشیاربوونه‌وه)، كه‌ئافره‌ت و پیاو هه‌ردووكیان پێگەی ئافره‌ت دەخەنە ژێر پرسیارەوە “ئافره‌ت و ناسیۆنالیزم، كه‌فێمینیزم لەگەڵ بزووتنەوە ناسیۆنالیستەکاندا هاوتەریب دەكات؛ و “فێمینیزمی دەوڵەتی” فێمینیزم هەوڵەکانی له‌گه‌ڵ بنیادنانی دەوڵەتدا یەکدەگرێتەوە. ده‌توانین وه‌ك نموونەیەکی سەرەکی ئه‌م پۆڵینه‌كردنه ئافره‌تانی کوردستان به‌كاربهێنین. ئافره‌تی كورد خەباتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافەکانی كردووه، هاوكات ئه‌م خه‌باته له‌گه‌ڵ گوتاری ناسیۆنالیستی کوردی‌دا تێکەڵ بووە. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ركی ئافره‌تی كوردی قورستركردووه، چونكه دوو ئه‌ركی كه‌وتۆته سه‌رشان خه‌باتێك بۆ پرسی ئافره‌تان و خه‌باتێك بۆ نه‌ته‌وه‌سازی.
ئافره‌تی كورد هه‌میشه له‌نێوان دوو ئاراسته‌دا كاری كردووه، ئاراسته‌یه‌ك خزمه‌تكردنه به پرسێك كه تایبه‌ت به چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی، ئه‌وه‌ی دیكه په‌یوه‌سته به‌ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، له‌و سۆنگه‌وه‌یه‌كه ده‌بینین كاتێك ئافره‌تان به‌شداری خه‌باتی شاخ و شۆرشه‌كانیان كردووه، به ئامانجی ئه‌وه بووه وه‌ك پیاوان بۆ ئازادبوونی نیشتمانه‌كه‌یان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌شداری بكه‌ن. خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌كوردستان درێژكراوه‌ی ئه‌و خه‌باته‌یه كه‌پێشتر له‌چوارچێوه‌ی هزری نه‌ته‌وه‌سازی و به‌نیشتمانیكردنی پرسه‌كانی دیكه كاری بۆكردووه، چونكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كاری نه‌كردایه ئه‌وا له‌دوای ڕاپه‌رینی به‌هاری 1991 ده‌ستبه‌رداری خه‌باتی نیشتمانی ده‌بوو و هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكی له‌سه‌ر پرسی ئافره‌ت ده‌بوو و نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی دیكه‌ی بۆ خه‌باتی ئافره‌تان داده‌نا.
ئافره‌تانی كوردستان كاتێك ده‌بنه نموونه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ پرسی نیشتمانی هێمای ئه‌وه‌یه كه خه‌باتی ئافره‌تی كورد زۆر سه‌ختره له‌خه‌باتی ئافره‌تانی جیهان، تێكه‌ڵكردنی گوتاری نیشتمانی و فێمێنیستی پێكه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆرینی هزری نیشتمانپه‌روه‌ری و بنیادی ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی لای كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كات، و ده‌بێته هه‌وێنی جوڵاندنی هه‌ستی نیشتمانسازی لای نه‌وه‌ی ئاینده و داینه‌مۆی به‌ره‌وپێشبردنی بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه‌سازییه، ئه‌مه‌ش ئه‌و خاڵه گرنگه‌یه كه ده‌بێت ئافره‌تی كورد هۆشیارانه‌تر كاری بۆ بكات و به‌باشی له‌چه‌مكه‌كانی نه‌ته‌وه‌سازی تێ بگات و هه‌نگاوی بۆ بنێت.
ئاشكرایه پرسی نه‌ته‌وه‌سازی لای ئافره‌تی كورد بۆ زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م مێژووه له‌گه‌ڵ خه‌باتی ئێستای ئافره‌تان یه‌كده‌گرێته‌وه له‌وه‌ی كه هه‌نگاوه‌كانی به نیتشمانیكردنی پرسی ئافره‌تان تێكه‌ڵی هزری نه‌ته‌وه‌سازی كراوه، واته ئافره‌تی كورد له‌وه تێده‌گات فاكته‌ری به‌ره‌وپێشچوونی دۆزی ئافره‌ت په‌یوه‌سته به‌هه‌بوونی هزرێكی پێشكه‌وتووی نیشتمانی. بێگومان ئافره‌تی كورد له‌پێناو ئه‌و هزره‌دا قوربانی داوه و بۆته مه‌شخه‌ڵێك نه‌ك هه‌ر بۆ ئافره‌تان به‌ڵكو بۆ پیاوانیش، و توانیویه‌تی باڵانسێكی باش له‌نێوان هه‌ردوو پرسه‌كه‌دا دروست بكات. هاوكات ئه‌وه‌ش نیشان بدات كه خاوه‌ن ئیراده و هێزێكی نه‌رمه بۆ هه‌ر كارێك بیه‌وێت ئه‌نجامی بدات یاخود بیه‌وێت گۆڕانكاری تێدا دروست بكات.
زۆركات سه‌رۆك بارزانی له‌وتاره‌كانیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و توانا و سه‌لیقه بێ وێنه‌یه‌ی ئافره‌تان له‌ڕووی بنیادنان و په‌ره‌پێدانی هزری نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌سازی لای خێزان، كه ده‌ڵێین خێزان واته ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزان نه‌ك ته‌نها مناڵ، ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی ئافره‌تان فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بووه بۆ سه‌ركه‌وتنی شۆرشه‌كانی كورد و هه‌تا ئه‌م قۆناغه‌ش به‌شێكی كارا و سه‌ره‌كی بووه له‌پێشخستنی پرسی كورد، له‌م دیدگایه‌وه كه ئافره‌تی كورد له‌ناو خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تان وه‌ك ڕه‌مزێكی به‌هێز به‌كارده‌هێندرێت و ده‌كرێته نموونه‌یه‌ك له سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی ئافره‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگه تازه پێشكه‌وتووه‌كاندا یاخود له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی تازه هه‌نگاو به‌ره‌و كرانه‌وه‌بوون و تێكه‌ڵبوونی كه‌لتوره‌كان ده‌نێن.
كه‌واته ده‌توانین بڵێین گوتاری ئافره‌تی كورد له‌پێناو نه‌ته‌وه‌سازی گوتارێكی سه‌ركه‌وتووه هه‌رچه‌نده هێشتا ماویه‌تی بگاته ئه‌و ئاسته‌ی به‌ته‌واوی به‌رهه‌می خه‌بات و كۆششكردنه‌كه‌ی بچنێته‌وه، و ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆبكاته‌وه. به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر به‌رده‌وامبوونیه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه و كارپێكردنیه‌تی به عه‌قڵیه‌تی نوێ و پلانی نوێ ئه‌مه‌ش هۆكارێكی جدیه كه خه‌باتی ئافره‌تی كورد بگه‌یه‌نێته ئه‌و قۆناغه‌ی به‌ته‌واوی دروشمی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێ بكات. ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش له‌به‌رچاو بگرێن هه‌بوونی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ به‌ره‌وپێشچوونی پرسی ئافره‌تان وایكردووه خه‌باتی ئافره‌تانی كوردستان زۆرخێراتربێت و به‌شداربوویه‌كی كاراتربێت له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی و حكومڕانی له‌كوردستان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆئه‌وه‌ی لامان ڕوون بێت كه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئافره‌تی كورد به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت و هاوكات ده‌توانێت بزوێنه‌رێكی باشتریش بێت بۆ به‌رهه‌مێهانی هزری نه‌ته‌وه‌سازی لای تاكی كورد.