عه‌لی ته‌ها كوڕه گه‌رمیانیه‌كه‌ی كه‌لار، تاكه یاریزانی كورده چوارجار بووه‌ته پاڵه‌وانی نایابی باله‌ی عێراقی، له‌گه‌ڵ یانه‌كانی گازی باكور و به‌حری و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووەتە پاڵەوان، عه‌لی ته‌ها له ماوه‌ی یاریكردنی توانیویه‌تی وه‌ك تاكه یاریزانی كورد و عێراقی 12 جار به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تی باله‌ی عه‌ره‌بی بكات، تاكە یاریزانی كورد و عێراقە ئەم ریكۆردەی تۆمار كرد بێت.
عه‌لی ته‌ها له 2007 ده‌ستی به‌خوێندنی ماسته‌ر كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد روویدا، له‌و كاته كه نزیكی تاقیكردنه‌وه ده‌بووه‌وه، بڕیاری به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغی كۆتایی خولی بژارده‌ی باله‌ی عێراقی درا، ده‌بوو عه‌لی له‌یاریكردن و خوێندنه‌كه‌ی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو عه‌لی نزیكه‌ی 6 په‌رتووك و چه‌ندین په‌راوی دیكه‌ی بۆ خوێندن و ئاماده‌كاری تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، به‌ڵام عه‌لی بڕیار ده‌دات، به‌هه‌ر جۆرێك بێت، رۆژانه له‌پاڵ یاریكردنه‌كه‌ی، خوێندنه‌كه‌شی له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدابوو پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چوو، عه‌لی دوای یارییه‌كان ته‌نها یه‌ك كاتژمێر پشووی وه‌رده‌گرت و راسته‌وخۆ ده‌ستی به‌خوێندن ده‌كرده‌وه، به‌هۆی خوێندن و یاریكردنه‌وه، فشارێكی زۆر له‌سه‌ر پاڵه‌وانه‌كه‌ی كه‌لار هه‌بوو.
عه‌لی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ری دروست ببوو، به‌ڵام رۆژانه و یاری له‌دوای یاری ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێشكه‌ش ده‌كرد تاكو گه‌یشته دواین رۆژی پاڵه‌وانێتییه‌كه و وه‌ك باشترین یاریزانی خوله‌كه ده‌ستنیشانكرا، كات 6:00ـی ئێواره‌بوو، عه‌لی راسته‌وخۆ دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه به‌په‌له به‌شۆرت و فانیله‌وه به‌ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت به‌ره‌و سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت خه‌ڵاته تایبه‌ته‌كه‌شی وه‌رنه‌گرت و گه‌ڕایه‌وه، چونكه به‌یانییه‌كه‌ی كاتژمێر 8 تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ری هه‌بوو، به‌ڵام له‌كۆتاییدا پاڵه‌وانه‌كه‌ی باله‌ی كوردان، له‌خویندنی ماسته‌ریش وه‌رده‌گیرێت و هه‌ردوو لایه‌نه‌كه به‌سه‌ركه‌وتووی ده‌بڕێت، ئه‌و كۆشش و ماندووبوونه‌ی عه‌لی كردی ئامانجه‌كه‌ی خۆی پێكا.
عه‌لی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2004ـه‌وه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه، 9 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی باله‌ی كوردستان، به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌ونییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه.
كوڕه گه‌رمیانییه‌كه چیرۆكه تاڵه‌كه‌ی ژیانی خۆی ده‌گێرێته‌وه
عه‌لی نزیكبوو له‌وه‌ی ژیانی وه‌رزشی خۆی له‌لوتكه كۆتایی پێ بێنێت، نزیكبووه له‌وه‌ی به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له‌یاریكردن بكات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “له 2017 له‌پاڵه‌وانێتیی یانه‌كانی عه‌ره‌ب، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وه‌ك نوێینه‌ری عێراق و پاڵه‌وانی خولی عێراقی به‌شداربووين، یارییمان له‌قۆناغی هه‌شته‌م له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی عومانی هه‌بوو، ئه‌گه‌ر براوه بووینایه له‌یاری پێشكۆتایی رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی لاواز ده‌بووینه‌وه و به‌رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌گه‌یشتینه یاری كۆتایی، هه‌موومان خه‌ونمان ئه‌وه‌بوو بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ یانه‌یه‌كی كوردستان و عێراق له‌پاڵه‌وانیتی یانه‌كانی عه‌ره‌ب به‌ده‌ستبهێنین، گێمێكی یارییه‌كه‌مان بردبووه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپیكی گێمی دووه‌م (شان)ـی راستم له‌جێ ده‌رچوو، تووشی پێكانێكی سه‌خت و دژوارهاتم و یاریگه‌م جێهێشت، نه‌ك نه‌متوانی به‌رده‌وامبم، ته‌نانه‌ت توانای جولاندنی ده‌ستیشم نه‌مابوو، ئه‌م رووداوه كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر تێپه‌كه‌مان دروستكرد، سێ گێمی دیكه‌مان یه‌ك به‌دوای یه‌كدا دۆڕاند و له‌پاڵه‌وانیتییه‌كه دوورخراینه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌خولی نێوخۆیی عێراقیش له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌می خوله‌كه بووین، چوار یاریی له‌سه‌ریه‌كمان دۆڕاند و نازناوه‌كه‌شمان له‌ده‌ستدا، ئه‌مه ناخۆشترین ساتی ژیانی من بوو، به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌بوو، من ساڵێك زووتر له‌هه‌مان شوێن له‌وڵاتی لوبنان نه‌شته‌رگه‌ریم كردبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پزیشكی تایبه‌ت به‌و جۆره پیكانه‌ی یاریزانان له‌كوردستان و عێراق نه‌بوو، بۆیه روومكرده ئه‌و وڵاته بۆ نه‌شته‌رگه‌ری، به‌ڵام به‌داخه‌وه پزیشكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دروست ده‌رچوونه‌كه‌ی شانمیان چاره‌سه‌ر نه‌كرد، بۆیه دووباره تووشی ئه‌م پێكان بوومه‌وه، دواتر له 2018 جارێكی‌تر نه‌شته‌رگه‌ریم كرده‌وه و به‌یه‌كجاری له‌پێكانه سه‌خته‌كه‌ی شانی راستم رزگارم بوو”.
عه‌لی ته‌ها، له 1983، له‌دایكبووه، 21 ساڵ له‌یاری باله به‌رده‌وام بوو، یاریی بۆ یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و شێروانه، سناعه، مه‌سافی، به‌حری، گازی باكوور، كردووه، بۆ چوارجاریش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق به‌شداری له‌پاڵه‌وانیتییه‌كانی ده‌ره‌وه كردووه.