شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەند و ئاوازدانەر “حەسەن شەریف” وەک کانیەکی سازگار بەرهەمی نوێی ئامادەیە و لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگ دووەم بەرهەمی خۆی بە ناوی “کەچکێ” لە کەناڵی یوتیوبی خۆیدا بڵاوکردەوه.
ئەو گۆرانیە لە ئاوازی هونەرمەند “ڕێناس میران” و دەرهێنانی “سیپان عادل”ـە و بە ستایلێکی جیاواز هونەرمەند کاری لەسەر کردووه و ئێستاش بەشێوەیەکی فراوان لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە.
“حەسەن شەریف” دوو مانگ لەمەوبەر گۆرانیی “لۆ میرۆ”ـی بڵاوکردەوە، کە بەرهەمێکی شاد و هەڵپەڕکێ بوو، ئێستاش بەو بەرهەمە دڵی هەوادارانی هێناوەتە جۆش و خرۆش، وەک خۆشی دەڵێت: ئەمساڵ چەند تراکێکی دیکەم ئامادەیە بەشێوەی دەنگ بڵاویان دەکەمەوە.