مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
گۆڵپارێزی ئۆكراینیی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی (ئەندریە لۆنین)، مانەوەی خۆی لە ریزی یانەكەی بۆ وەرزێكی دیكە ڕاگەیاند.
سەرەڕای بوونی گومان لەسەر داهاتووی گۆڵپارێزی ئۆكراینی ئەندریە لۆنین لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لەبارەی مانەوەی بەهۆی خواستی لەسەر بەشداریكردنی لە یارییەكان بە شێوەیەكی سەرەكی، بەڵام دواجار مانەوەی لە شایانە مسۆگەر بوو.
بەپێی ڕاپۆرتێكی رۆژنامەی زە ئەتلەتیكی بریتانی، لۆنین، كە بۆندەكەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید تا ساڵی 2030ـە، بڕیاری داوە بۆ وەرزی داهاتووش لە ریزەكانی یانەی ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە، دوای ئەوەی هیچ بۆندێكی سەرنجڕاكێشی بۆ نەچوو تا ئەم هاوینە روو لە یانەیەكی دیكە بكات.
رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە كەسانی نزیك لەو گۆڵپارێزە لاوە وای دەبینن كە ئەو پێویستە ڕۆڵی گەورەی پێ بدرێ، ئەوەش وای لێ كردووە بیر لە بژاردەی تر بكاتەوە، لەگەڵ ئەوەش ئەو گۆڵپارێزە، بەرپرسانی یانەكەی ئاگەدار كردووەتەوە كە لە یانەكە دەمێنێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەیە كە بۆندێكی شایانی بۆ نەچوو.
لەلایەكی دیكەوە، باس لە چارەنووسی فران گارسیای بەرگریكاری چەپ دەكرێ، كە لەژێر چاودێریی راهێنەر ئەلۆنزۆدا بوو كاتێك ئەو راهێنەری یانەی بایەر لیڤەركوزن بوو، بەڵام لەگەڵ ئەگەری واژۆكردنی بۆند لەگەڵ هەر یاریزانێكی بەرگریدا لەو ناوەندەی فران، هەلی مانەوە و بەردەوامبوونی ئەو یاریزانە لە یانەی ریاڵ مەدرید لاواز دەبێت.
سەرەڕای ئەوەی گارسیا مانەوەی پێ باشترە، بەڵام سەرچاوەیەكی نێو یانەكە باسی لەوە كردووە، كە گومان لەسەر ئەگەری مانەوەی هەیە، بە تایبەت رەنگە یانەی وەكوو پۆرنمۆس گرنگی پێ بدا و هەوڵی دەستخستنی بدات.
هاوكات چارەنووسی بەندە بە داهاتوو فێرلاند مێندی، یاریزانی فەرەنسی، كە بۆندەكەی تا ساڵی 2027ـە، بەڵام ئەو لە بەشی زۆری یارییەكانی وەرزی ڕابردوو بەهۆی پێكانەوە دابڕا و بەشداریی نەكرد.