سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور دەکات و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییە دووقۆڵییەکان دەکاتەوە.
چوارشەممە، 04-06-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە ‘لی جای میونگ’ کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور دەڵێت: “بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان حکوومەتەکانمان و قووڵکردنەوەی دۆستایەتی لە مێژینەی نێوان گەلەکانمانم.”