بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت تووشبوانی تالاسیمیا بێبەرامبەر چاودێری و چارەسەر دەکرێن

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا پشکنین و چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمیا بکرێت بە خۆڕایی؛ لە ئێستادا تووشبوان سوود لە پشکنین و چارەسەرەکان لە تاقیگە و سەنتەرە تەندروستییەکانی حکوومەت وەردەگرن.

بژار نووری، بەڕێوەبەری سەنتەری تالاسیمیا، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی، ڕاگەیاندووە: “جێگەی پێزانینە بۆ سەرۆکی حکوومەت جگە لەوەی سەنتەر و تاقیگە حکومییەکانی کردە بەخۆڕایی، 100 کەس لەو نەخۆشانەی هەڵگری تالاسیمیان دەنێرێتە دەرەوەی وڵات کە پێویستیان بە چاندنەوەی مۆخە.”
بەشێکیش لە تووشبوان دەڵێن: “ئێمە وەک تووشبوانی تالاسیمیا مانگانە پێویستیمان بە بڕێکی زۆری تێچوو هەبوو، بەڵام دوای بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت لە ئێستادا دەتوانین بە تێچوویەکی کەمتر چارەسەر وەربگرین.”

فەرمانگەی میدیا و زانیاری