ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به لێژنەی باڵای بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران كرد، لەو کۆبوونەوەیەدا کە هێمن قادر جێگری پارێزگار و سەرۆکی لێژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران و سەید هێمن بەرێوبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێرو ئه‌ندامانی لێژنەکە ئاماده‌یی بوون.
پارێزگاری هه‌ولێر، دووپاتیكرده‌وه، كه كه‌رتی كشتوكاڵی كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێز و پێویستی هه‌موو وڵاتێكه، بیرۆكه‌ی بەبازارکڕدنی گەنمی جوتیاران جگه له‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی كوردستانه، هاوكات یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی وەبەرهێنان و كارنامه‌ی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھۆکارێکیش دەبێت بۆ بوژاندنەوەی دانەوێلە و کشتوکاڵ بەگشتی .
لەلایەن خۆیەوە هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و سەرۆکی لێژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران، ئاماژه‌ی به بیرۆکە و پلانەکانی ئەمساڵی بەبازارکردنی گەنم کرد و گیروگرفتەکان و کێشە تەکنیکیەکانی لەگەل حکوومەتی ناوەند شیکردەوە و جەختی لەسەر شێوازی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سنوری پارێزگای هەولێر کردەوە .
لە کۆتاییدا کۆبوونەوە به وه‌رگرتنی چه‌ند بریارێك بەرژەوەندی جوتیارانی شاری هەولێریان بەهەند وەرگرت و رۆژی 12.6.2025 یان به وارده‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له سنوری پارێزگای هه‌ولێر دیاری كرد.