بڕیارە سبەی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و چەند بابەتێكی دیكە كۆ ببێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست (تۆڕی میدیایی كوردستان) كەوتووە، كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ سبەی سێەشەممە پێش خراوە كە خۆی هەفتانە لە رۆژانی چوارشەممە ئەنجام دەدرا.
لە كۆبوونەوەكەی سبەی سێشەممەدا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سێ پرسی تایبەت تاوتوێ دەكات، تەوەری یەكەم و سەرەكی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە بەدواداچوون بۆ پرسی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆی پرسی لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگیری كوڕ و كچی شەهیدان.
هەروەها لە تەوەری سێیەمدا گفتوگۆ سەبارەت بە گرێبەستی كارمەندان لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.