وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رێژەی لێبڕینی خانەنشینی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە نووسراوی فەرمی چوار بڕیاری نوێی لەبارەی مووچە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان دەکرد.

هەر بەپێی نووسراوەکە کە ڕێکەوتی ڕۆژی دووشەممە 2-6-2025ی لەسەرە، 3%ـی دیکەی مووچەی بنەڕەتی سەرجەم فەرمانبەراندەبڕدرێت و لەمەودوا لێبڕینی مووچە بۆ خانەنشینی لە 7% ەوە دەبێتە 10% و هاوشێوەی عێراقی لێ دەکرێت.

ئەم بڕیارە دوای هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی کوردستانە لەگەڵ عێراق کە 1-6-2024 لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کرا. بەپێییاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کە لە ساڵی 2014 ەوە دەرچووە لێبرێنی مووچە بۆ خانەنشینی 10٪ یە و پێشتر لە کوردستان 7% بوو.

لێبڕینەوەکە لە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان لە   10 ساڵ و نیوی ڕابردوو جێبەجێ دەکرێت، لە 1-1-2014 ەوە تاوەکو30-6-2024. پارەی کەڵەکە بوو دەبێتە قەرز لەسەریان و بە سێ ساڵ لە فەرمانبەران و بە پێنج ساڵ لە خانەنشینان وەردەگیرێتەوە ومانگانە لە مووچەیان دەبڕدرێت.

هەر فەرمانبەرێک بەپێی مووچەی بنەڕەتییەکەی، لەماوەی ئەو 10 ساڵ و نیوەدا لەنێوان ملیۆنێک بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن دیناری لێدەبڕێت.

قووڵتر: فەرمانبەرێک 16 ساڵ خزمەتی هەبێت مووچە بنەڕەتییەکەی 314 هەزار بێت، 3%ـی لێبڕینەکە مانگانە دەکاتە نۆ هەزار و 440 دینار، ساڵانە 113 هەزار و 40 دینار، بۆ هەر پێنج ساڵەکە یەک ملیۆن و 186 هەزار و 920 دیناری لێدەبڕدرێت، ئەگەر ئەو کەسەفەرمانبەر بێت لە ماوەی سێ ساڵ ئەو بڕەی لێ وەردەگیرێتەوە، کە مانگانە دەکاتە 32 هەزار و 970 دینار، ئەگەر خانەنشینیش بێت مانگانە19 هەزار و 782 دینار.

ئەگەر بەرزترین مووچەی بنەڕەتی هەژمار بکرێت، کە یەک ملیۆن و 190 هەزارە، 3%ـی لێبڕینەکە مانگانە دەکاتە 35 هەزار و 700 دینار،ساڵانە 428 هەزار و 400 دینار، کۆی پارەکە لەماوەی ئەو 10 ساڵ و نیوە 4 ملیۆن و 498 هەزار و 200 دەکات، بڕینەکەی بۆ فەرمانبەرمانگانە لە ماوەی سێ ساڵدا، 124 هەزار و 950 دینارە بۆ خانەنشین لە ماوەی پێنج ساڵ، 74 هەزار و 970 دینار دەبێت