ڕێبەر ئەحمەد و فەرماندەی هێزەکانی سنوور گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگیی هاوبەش کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی ئایاری 2025، لە چوارچێوەی پتەوکردنی هاوکاری ئەمنیی هاوبەشدا، فەرماندەی هێزەکانی سنوور، لیوا محەممەد عەبدولوەهاب سەکر، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
لە میانی دیدارەکەدا، گفتوگۆیان لە ڕێگاکانی فراوانکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەتی سەبارەت بە ئاسایشی سنوور لە چوارچێوەی هێڵی سنووریی هەرێمی یەکەم و بەهێزکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییە هاوبەشەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و هەڕەشە سنووربەزێنەکان.
هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگی چڕکردنەوەی هاوکاریی مەیدانی و ئاڵوگۆڕی زانیاری کردەوە، کە یارمەتیدەر دەبێت، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەکاری و بەرزکردنەوەی سەقامگیریی لە ناوچە سنوورییەکان. هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامیی کۆبوونەوە و هەماهەنگی ڕاستەوخۆ بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئەمنییە هاوبەشەکان کردەوە.